د. ڕێواز فائق بۆ سه‌رۆك بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی:
هیوادارم ڕۆڵی کاریگەر بگێڕن لە گێڕانەوەی سەقامگیری و چەسپاندنی ئارامی

د. ڕێواز فائق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پیرۆزبایی لە بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی دەكات بە بۆنەی هەڵبژاردنی وەك سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و دەڵێت، “هیوادارم ڕۆڵی کاریگەر لە گێڕانەوەی سەقامگیری و چەسپاندنی ئارامی بۆ هەرێمی كوردستان و عێراق بگێڕن”.

سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاندووە، “بەڕێز بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بە گەرمی پیرۆزباییتان لێدەكەین و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین. وەرگرتنی متمانەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و ڕاسپاردنتان بەو ئەرکە گرنگە، بەرپرسیارێتییەکی قورسە و پێسپاردنی مێژووی پڕ سەروەریی یەکێتی و ئەمانەتی ڕووباری خوێنی شەهیدەکانی و کەلتووری سیاسیی میانڕەوانەی سەرۆك (مام جەلال)ـە، لە قۆناغێکی سەخت و لە سایەی هەلومەرجێکی هەستیاری هەرێم و عێراق و ناوچەکەدا”.

د. ڕێواز فائق نووسیویەتی، “لەو ڕوانگەیەوە هیوادارم بە بڕیار و هەڵوێستی دروست، هاوشان لەگەڵ هێزە سیاسییەکانی دیکەی عێراق و هەرێمی کوردستان، ڕۆڵی کاریگەر لە گێڕانەوەی ئارامی و سەقامگیری بۆ عێراق و چەسپاندنی ئارامیی سیاسی و دەروونی بۆ هەرێمی کوردستان بگێڕن، بە ئاراستەی فەراهەمکردنی تەواوی ماف و ئازادییە گشتییەکان و خزمەتکردنی هاونیشتیمانییان و وەڵامدانەوەی خواست و داواکارییە ڕەواکانیان”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆن دەرگای پێشکەشکردنی لیستی پاڵێوراوان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی هەرێم دەکاتەوە

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە بارەی کردنەوەی دەرگای پێشکەشکردنی لیستی پاڵێوراوان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی هەرێم راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.…
Total
0
Share