بڕیارێکی عێراق دەربارەی گەنمی جوتیاران لە هەرێمیش جێبەجێدەکرێت

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم، رونکردنەوە دەربارەی ئەلکترۆنییبوونی پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێم دەدات و دەڵێت “هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە”

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، تاوەکو ئێستا لەبارەی بە ئەلکترۆنیبوونی پارەی جوتیارانی هەرێمەوە ئاگادارنەکراوینەتەوە.

وتیشی “هەر بڕیارێک کە لەلایەن وەزارەتی بازرگانی عێراقەوە دەربکرێت، هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە، بەڵام لەبارەی بە ئەلکترۆنیبوونی پارەی گەنمی جوتیارانەوە تا ئێستا ئاگادارنەکراوینەتەوە”.

ئەمە لە كاتێكدایە، وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایگەیاندووە پڕۆسەی وەرگرتنی پارەی گەنمی جووتیاران لەمەودوا بە شێوازی ئەلیكترۆنیی دابەشدەكرێت كە هەژماری بانكی بۆ جووتیاران دەكرێتەوە لەو رێگایەوە پارەكە بە جووتیاران دەدرێت.

 

 

بابەتی پێشتر

راگەیەندراوێك لە وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێمەوە

بابەتی دواتر

کەشناسیی: شەپۆلێكی سەرما و سۆڵەی سەخت بەڕێوەیە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ لەكاتی داخستنی بازاڕی دراو بەهای دۆلار بە بەراورد بە بەیانی دابەزینی بەخۆوە بینی و 100 دۆلار…
Total
0
Share