مانەوە بە چالاکی و هێشتنەوەی جەستەیەکی تەندروست، هەنگاوێکی گرنگە کە دەبێت مرۆڤ پێش ئەوەی ناچاری ببێت، هەنگاوی بۆ بنێت و یەکێکە لەو ئەرکانەی درەنگ بەرهەمەکەی دەخورێت.
رۆژنامەی “زە تایمز”ی بەریتانی لە راپۆرتێکیدا جەختی لە گرنگی پەیڕەوکردنی رێگەیەکی گونجاو کردووەتەوە بۆ پاراستنی لەشجوانی کە لەگەڵ تەمەندا دەکرێت پەیڕەوبکرێت.
لە راپۆرتەکەدا ئەوەخراوەتەڕوو، توێژینەوەکانی ئەم دواییە دەریانخستووە کە نزیکەی 40%ی ئەو کەسانەی کێشیان دادەبەزێنن، ئەو کێشەی لەدەستی دەدەن لە شانە بێچەورییەکان لەدەستی دەدەن کە ئەوەش کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی ماسولکە و ئێسکەکان دەبێت.
رۆژنامەکە دەڵێت، پێویستە گرنگی بە دروستکردنی ماسولکە بدرێت لەکاتی دابەزاندنی کێشدا، پشتگوێخستنی ئەم لایەنە دەبێتە هۆی لەدەستدانی بارستەی ماسولکەکان، ئەمەش وادەکات جەستە زیاتر تووشی نەخۆشی بێت.
باس لەوەشکراوە، تێکەڵکردنی راهێنانی لەشجوانی و چالاکییەکانی دابەزاندنی کێش، لەگەڵ خۆراکی تەندروست و هاوسەنگ، کاریگەرترین رێگایە بۆ باشترکردنی دۆخی جەستە و بەرزکردنەوەی تەندروستییەکەی.