یەكەم حاڵەتی توشبوونی مرۆڤ بە ڤایرۆسێكی نوێ لە ڕوسیا تۆمار كرا

دەسەڵاتدارانی ڕوسیا ڕایانگەیاندووە، یەكەم حاڵەتی توشبوونی مرۆڤ بە زنجیرەی H5N8ی ئەنفلۆنزای باڵندە لەو وڵاتە تۆمار كراوە.

ئانا بوبوفا، سەرۆكی دەستەی فیدڕاڵیی ڕوسی تایبەت بە پارێزگاری لە مافی بەكاربەر بە میدیاكانی ڕوسیای ڕاگەیاندووە، “شارەزاكانی سەنتەری ڤیكتۆری حكومی بۆ زانستی ڤایرۆس و تەكنەلۆژیای زیندەزانی، مادەیەكی بۆماوەیی زنجیرەی H5N8ی ئەنفلۆنزای باڵندەیان لە پكشنینەكانی حەوت كارمەندی دەواجن دۆزیوەتەوە”.

ئەوەشی ڕاگەیاندووە، “ئەو كەسە توشبووانە، باری تەندروستییان باشە و بەرەو چاكبوونەوە دەچن، بەڵام زاناكان لە گۆڕانكارییەكانی جەستەیاندا هەستیان لە وەڵامدانەوەی بەرگریی جەستەیان كردووە دژ بە ڤایرۆسەكە”.

ئەو بەرپرسە ڕوسییە ئاماژەی بەوەشكردووە، ڕێوشوێنی خێرا گیراوەتەبەر بۆ ئەوەی ئەو ڤایرۆسە بڵاونەبێتەوە.

ئاشكراشیكردووە، “ئەوە بە یەكەم حاڵەتی توشبوونی مرۆڤ بەو زنجیرە لە ئەنفلۆنزا دادەنرێت لە جیهاندا، هەرچەندە ئەو زنجیرە توانای گواستنەوەی نییە لە مرۆڤێكەوە بۆ كەسێكی دیكە بەڵام ڕەنگە بگۆڕێت و ئەو توانایەی بۆ دروست ببێت”.

بابەتی پێشتر

پاش گەڕانەوەی واشنتن.. ڕێككەوتنی ئاووهەوای پاریس چی لەخۆدەگرێت؟

بابەتی دواتر

ساوزامپتن 1-1 چێڵسی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share