نرخی کارەبای مۆلیدە ئەهلییەکان دیاریکرا

نرخی کارەبای مۆلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی بۆ مانگی 12 دیاریکرا.

ئارام رەحیم، جێگری سەرۆکی کۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە سلێمانی نرخی ئەمپێرێک کارەبای مۆلیدە بۆ مانگی 12 لەنێوان 14 بۆ 15 هەزار دینار دیاریکراوە.

وتیشی، مۆلیدە ئەهلییەکان لە 335 بۆ 350 کاتژمێر کاریانکردووە لە ناوشاردا، لە گوندەکانیش 170 بۆ 180 کاتژمێر کاریانکردووە، لەبەر ئەوە لە گوندەکان نرخی ئەمپێرێک کارەبای مۆلیدە لە 7 بۆ 8 هەزار دینار دەبێت.

باسی لەوەشکرد، هەشت مۆلیدە لە گەڕەکەکانی عەقاری، بەختیاری و زانکۆ لەسەر داوای هاوڵاتییان 24 کاتژمێر کارەبا دەدەن، نرخی ئەمپێرێک لە 22 بۆ 23 هەزار دینارە.

ئەوەشی خستەڕوو، 14 مۆلیدەی دیکەش هەن کە ئەوانیش کارەبای گەڕەکەکانی بەختیاری و رزگاری و عەقاری دابیندەکەن، لە حەوتی بەیانی تاوەکو یەکی شەو کاردەکەن، نرخی ئەمپێرێک کارەبا لە 18 بۆ 19 هەزار دیناردایە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پسوڵەی خۆراکی هەولێر: بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنیی خۆراک ئەو مۆبایلانە بەکارمەهێنن کە یاریی پۆبجییان تێدایە

پسوڵەی خۆراکی هەولێر رایدەگەیەنێت، بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنیی خۆراک ئەو مۆبایلانە بەکارمەهێنن کە یاریی پۆبجییان تێدایە. بەڕێوەبەرایەتیی رێکخستنی…
زیاتر ببینە

بریكاری وەزارەتی ناوخۆ: لە بڕیارەكانماندا ژیان و گوزەرانی هاوڵاتییان لەبەرچاو دەگرین

بریكاری وەزارەتی ناوخۆ لە دیدارێكیدا لەگەڵ دامودەزگا و نوێنەرانى لایەنە پەیوەندیدارەكان لە دەروازەى نێودەوڵەتىی باشماخ، ڕایگەیاند، “هەركەس كێشە…
Total
0
Share