پلەی گەرمی مانگی 12ی 2024 لە تێکڕای پلەی گەرمیی 30 ساڵی رابردوو نزمتربوو

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی سلێمانی بڵاویکردەوە، تێکڕای پلەی گەرمی مانگی 12ی 2024 8.4 پلەی سیلیزی بووە و 0.7 پلە لە تێکڕای پلەی گەرمی 30 ساڵ لەمەوبەر نزمتربووە.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەکردووە، بەپێی داتا تۆماركراوەكانی وێسگەی كەشناسیی سلێمانی، نزمترین پلەی گەرمی لە مانگی كانونی یەكەمدا سفر پلەی سەدی بووە و بەرزترین پلەی گەرمی تۆماركراو گەیشتە 17.4°C.

تێكڕای پلەی گەرمی لە مانگی 12دا 8.4°C بوو كە بەراورد بە تێكڕای پلەی گەرمی سی ساڵی رابردووی مانگی كانونی یەكەمی 2024، 0.7 پلە نزمتر بوو.

باسی لەوەشکردووە، بڕی بارین لە مانگەکەدا 43.5 ملم بوو كە نزیكەی نیوەی تێكڕای بارانە بەراورد بە تێکڕای بارانی سی ساڵی رابردوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوا بریاری وەزارەتی دارایی عێراق لەبارەی ناردنی مووچە و بودجە بۆ هەرێم ئاشكراكرا

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران رایدەگەیەنێت، كۆبوونەوەیان لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق كۆتاییهات و دەشڵێت،” تەیف سامی، وەزیری…
Total
0
Share