سوودە تەندروستییەکانی ترشی سماق

ترشی سماق جگە لەوەی وەک بەهاراتێک لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هیندستان بەکار دێت و تام و چێژێکی تایبەت دەدات بە زۆرخواردن ، چەند سودێکی تەندروستیشی هەیە.

د.کامه‌ران رەسوڵ ژاژڵه‌یی، پسپۆڕی زانستی خۆراک دەڵێت، ترشی سماق لە کوردستان بە تایبەت لەگەڵ ترۆزی و کالیار دەخورێت و دەکرێتە ناو زەڵاتە و دۆ و چەندین خواردنی ترەوە ، لەگەڵ ئەاوانەشدا کۆمەڵێک سوودی تەندروستی هەیە.

بەبڕوای ئەو پزیشکە گرنگترینین سوودە تەندروستییەکانی ترشی سماق بریتین لە:

– دژە ئۆکسانێکی زۆر بەهێزە و هەوکردن کەم دەکاتەوە.- پارێزگاری لە ( DNA ) خانەکان دەکات بە تایبەت خانەکانی جگەر و کۆڵۆن .

– دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی.

-کۆلاجینی ناو لەش ‌زیاد دەکات و یارمەتی پاراستنی تەندروستی پێست و جومگە و ئێسک دەدات.

-یارمەتی پاراستنی تەندروستی دڵ و بۆرییەکانی خوێن دەدات لەگەڵ کەمکردنەوەی ئەگەری جەڵتە و بەرزکردنەوەی کۆڵستڕۆڵی باش و دابەزاندنی کۆڵستڕۆڵی خراپ.

– یارمەتیدانی خۆپاراستن لە کێشەکانی کۆئەندامی هەناسە وەک گیرانی لوت و پەتا و هەڵامەت و ئەنفلەوەنزا و هەوکردنی سییەکان .

-یارمەتی پڕۆسەی هەرسکردنی خۆراک و کەمکردنەوەی کێشەکانی کۆئەندامی هەرس و گەدە.  دەدات.

– کۆمەڵێک سوودی تری هەیە کە لە توێژینەوە زانستییەکان دەرکەوتووە لە سەر ئاژەڵ، بەڵام جارێ لێکۆڵینەوەی زیاتری پێویستە تا بزانرێت هەمان کەڵکی هەیه بۆ مرۆڤ وەک یارمەتی دانی توانەوەی بەردی گورچیلە ، هەوکردنی گوێ و کۆنتڕۆڵ کردنی شەکرە و دابەزاندنی کێش و سەوەفان و نەخۆشیەکانی تری جومگەکان .

 

 

بابەتی پێشتر

باندێكی بازرگانیكردن بە چەكی بێمۆڵەت دەستگیركرا

بابەتی دواتر

توێژینەوەیەك: گۆڕانێكی بچوك لە ژەمەكانتدا ئاووهەوا دەپارێزێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share