ئەو خۆراکانەی باری دەروونی و کاری کۆئەندامی دەمار باشتر دەکەن

ناتالیا تانانکینا پزیشکیێکی پسپۆڕی رووسییە، چەند جۆرێک خۆراکی دەستنیشان کردووە کە رۆڵیان هەیە لە باشترکردنی باری دەروونی و کارکردنی مێشک و کۆئەندامی دەمار و دەڵێت، “زۆر بەرهەمی خۆراکی هەن کە کاریگەری ئەرێنییان لەسەر باشترکردنی باری دەروونی مرۆڤ هەیە.”

پزیشکەکە ئاماژە بە ماست و بەرهەمە شیرەمەنییەکان کە ماددەی دەستکردیان تێدانییە، دەکات، لەگەڵ ترشیات، یارمەتی باشترکردنی کارکردنی ریخۆڵەکان دەدەن و باری دەروونیش باشتردەکەن، چونکە پرۆبایۆتیک لەخۆدەگرن کە بەرگری بەرزدەکەنەوە و کارکردنی مێشک باشتر دەکەن.

ئەو پزیشکە ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە خواردنی مۆزیش دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ باشترکردنی باری دەروونی، چونکە شەکر و ریشاڵ و ڤیتامین B6 لەخۆدەگرێت، کە هەموو ئەمانە پێویستن بۆ کۆئەندامی دەمار.

پسپۆڕەکە جەختی لە گرنگی ئەو خۆراکانەش کردووەتەوە کە دەوڵەمەندن بە ئۆمیگا 3 و فۆلیک ئەسید و بایۆفلاڤۆنۆید و یارمەتیدەرن بۆ باشترکردنی باری دەروونی و ئەو خۆراکانەش بریتین لە ماسی و سەوزەی گەڵادار و توو و هەندێک جۆری بەهارات.

ئامۆژگاری خواردنی گوێز و دانەوێڵەی تەواو و ماسی و خواردنە دەریاییەکان و سەوزە و میوە دەکات و ئاماژەی بەوەداوە کە ئەو خۆراکانە ترشی ئەمینی تریپتۆفانیان تێدایە و کاریگەری لەسەر کارکردنی سیرۆتۆنین هەیە کە بەشدارە لە باشترکردنی باری دەروونی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری تەندروستیی عێراق لەبارەی گەیشتنی ڤاکسینەوە ڕونکردنەوە دەدات

وەزیری تەندروستیی عێراق ئاشکرایکرد، وەزارەتەکەی ڕێککەوتنی تەواوی کردووە بۆ گواستنەوەی ڤاکسینی کۆمپانیای فایزەر- بیۆنتیک و ئامادەکارییەکانیش تەواوبوون. حەسەن…
Total
0
Share