بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی عێراق چەند رێنماییەكی بڵاوكردووەتەوە و هۆشداریی لەبارەی روودانی گەردەلوول و زریانی بەهێز دەدات.
لە رێنماییەكانی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی عێراقدا هاتووە، دووربكەونەوە لە وایەری كارەبا كە شۆڕبووەتەوە و مەترسیی پچڕانیان لەسەرە و لە هەمانكاتدا داوادەكات هاوڵاتییان لەو باڵەخانانەش دووربكەونەوە كە مەترسیی رووخانیان لەسەرە.
ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، شۆفێران ئاگاداری هێماكانی هاتوچۆبن لە كاتی بای بەهێزدا كە مەودای بینین كەمدەكاتەوە لە ماڵیشەوە دەرگا و پەنجەرەكان دابخەن بۆ كەمكردنەوەی مەترسییەكان.
هاوكات داواش لە هاوڵاتییان دەكات لە تابلۆكانی ریكلام دووربكەونەوە.