لە یارییەکانی جامی کەنداو ئەمڕۆ عێراق رووبەڕووی سعودیە دەبێتەوە

ئەمڕۆ هەردوو هەڵبژاردەی عێراق و سعودیە رووبەرووی یەکتردەبنەوە لە قۆناغی کۆمەڵەکانی جامی کەنداو 2026 و بە یەکێک لە یارییە گرنگەکان هەژماردەکرێت چونکە یەکلاکەرەوە دەبێت کە کێ بۆ قۆناغی داهاتوو سەردەکەوێت.

بڕیارە ئەمڕۆ یارییەکە لە میانی گەڕی سێیەمی جامی کەنداو لە کاتژمێر 5:30 خولەک بەڕێوەبچێت و عێراق بۆ بردنەوە دەجەنگێت، سعودیەش لە بەرامبەردا شەڕی نەدۆڕان یاخود یەکسان بوون دەکات بۆ سەرکەوتن بۆ قۆناغی داهاتوو.

لە کۆمەڵەکەی عێراقدا، بەحرەین و سعودیە و یەمەن بوونی هەیە، عێراق یارییەکەی بردووەتەوە لە یەمەن و یارییەک بە بەحرەین دۆڕاوە، لە بەرامبەریشدا، سعودیە یارییەکی بە بەحرەین دۆڕاندووە و یارییەکی لە یەمەن بردووەتەوە.

بەحرەین خاوەنی زۆرترین خاڵە کە شەش خاڵە و پاشان سعودیە لە پلەی دووەمدا دێت بە سێ خاڵ و عێراق لە پلەی سێهەمدا دێت بە سێ خاڵ و یەمەنیش هیچ خاڵێکی بەدەست نەهێناوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ تاڵەبانی: ئاڵای پیرۆزی کوردستان شکۆی نەتەوەیی و قوربانیدان و بەرهەمی خوێنی شەھیدانمانە

بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان لەبارەی ڕوداوەكانی ئەمڕۆی بەغداد و بێڕێزی كردن بە ئاڵای كوردستان ڕایگەیاند، “ئاڵای…
Total
0
Share