لە 2025 لۆگۆیەكی نوێ لە تاكسییەكان دەدرێت

سەرۆكی سەندیكای شۆفێران لە سلێمانی رایدەگەیەنێت، بۆ جیاكردنەوەی كاری تاكسیی ناوشار و دەرەوەی شار لە ساڵی نوێوە لۆگۆیەكی نوێ لە تاكسییەكان دەدرێت كە بێ بەرامبەر دەدرێتە شۆفێران.

ئازاد ئەحمەد، سەرۆكی سەندیكای شۆفێران لە سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بڕیارە لە ساڵی داهاتوو دەستبكرێت بە پێدانی لۆگۆ بۆ تاكسییەكان كە لە ئامانج لێی جیاكردنەوەی كاری تاكسیی ناوشار و دەرەوەی شارە و ئامادەكارییكراوە بۆ چاپكردنی لۆگۆكان.

وتیشی، ” ئەو لۆگۆیە دەدرێت لە جامی پێشەوەی تاكسییەكان كە بە شێوەی ئارەزوومەندانە و بێبەرامبەر بۆ شۆفێرانی تاكسی دابیندەكرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: پارەی هاندانی کارمەندانی کۆرۆنا خەرجنەکرێت تووشی تەنگەژەی تەندروستی دەبین

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی خەرجکردنی پارەی هاندانی کارمەندانی نەخۆشخانەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا بە پێویست ناودەبات، هۆشداریدەدات لەئەگەری بەردەوامیی مانگرتنیان…
Total
0
Share