كۆبوونەوەی بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی دەستیپێكرد

کۆبوونەوەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەستیپێکرد.

لەكاتێكی پێشتری ئەمڕۆدا سەرۆكی یەكێتی سەردانەكەی بۆ بەغداد دەستپێكرد و یەكەم كۆبوونەوەی لەگەڵ لەتیف جەمال رەشید، سەرۆک کۆماری عێراق ئەنجامدا.

بەپێی راگەیەندراوێكی كۆبوونەوەكە، گفتوگۆ لەبارەی دوایین گۆڕانکارییە سیاسییەکان کرا و جەخت لە یەکخستنی هەوڵە نیشتمانییەکان کرایەوە لەپێناو سەرخستنی پرۆسەی سیاسی، پاراستنی سەقامگیری و هەوڵەکانی حکومەت بۆ خزمەتکردنی خەڵک.

لە دیدارەکەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی پشتیوانی لە هەموو ئەو هەوڵە ئەرێنییانە کرد کە بە ئاڕاستەی سەقامگیری سیاسی، ئابوری و کۆمەڵایەتی دەنرێن و رایگەیاند، “هەر هێز و لایەنێک ئامانجی خزمەتکردنی وڵاتی هەبێت، ئێمە پشتیوانی دەکەین”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری پلاندانان داوا لە نەتەوەیەكگرتووەكان دەكات پرۆژەكانیان لەدەرەوەی كامپەكانیش جێبەجێبكەن

لە كۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ لێپرسراوی ئاژانسی پەنابەرانی سەر بە نەتەوەیەكگرتووەكان، وەزیری پلاندانان داوای كرد، پرۆژه ‌و به‌رنامه‌كانی نەتەوەیەكگرتووەكان فراوانتر…
Total
0
Share