ئێوارەی رۆژی چوارشەممە لە ئاكرێ شەڕ لە نێوان چەند كەسێك روویدا و لە ئەنجامدا كەسێك كوژرا و كەسێكی دیكە برینداربووە، وەك لە گرتە ڤیدیۆییەكەدا دەردەكەوێت لە كاتی رووداوەكەدا هاوڵاتییەك دەڵێت، “كوا حكومەت؟”.
هەر لە زانیارییەكاندا هاتووە، لە سەنتەری قەزای ئاكرێ شەڕ لە نێوان چەند كەسێكدا روویداوە و بەهۆیەوە تەقەیان لە یەکترکردووە لە ئەنجامدا گەنجێكی تەمەن 25 ساڵ گیانیلەدەستدا و كەسێكی دیكەش برینداربووە.
هاوكات هاوڵاتییەك لە كاتی رووداوەكەدا پرسیار دەكات و دەڵێت، “كوا حكومەت؟”.