شەش كەس بەتۆمەتی هەوڵدان بۆ غەشكردن لە تاقیكردنەوەكاندا دەستگیركران

لەلایەن هێزەكانی پۆلیسی سلێمانییەوە شەش تۆمەتبار دەستگیرکران کە بەنیازبوون لە یەکێک لە خوێندنگاکانی سلێمانی و لەکاتی تاقیکردنەوە گشتییەکاندا غەش (قۆپیە) بکەن.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، دوای کۆکردنەوەی زانیاری و چاودێریکردنی چەند تۆمەتبارێک کە بەنیازبوون لە یەکێک لە خوێندنگاکانی شاری سلێمانی و لەڕێی ئامێری بێتەل و مۆبایلەوە لە تاقیکردنەوە گشتییەکاندا غەش بکەن، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا شەش تۆمەتبار لەلایەن مەفرەزەکانی نوسینگەی نەھێشتنی تاوانی کوردسات بە ھاوکاری ھۆبەی جوڵانی نەھێشتنی تاوان دەستگیربکرێن.

لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتباراندا دەستیشگیرا بەسەر چوار ئۆتۆمبێل و ژمارەیەک ئامێری بێتەل و مۆبایل و چەند کەلوپەلێکی تردا کە تۆمەتباران بەنیازبوون بۆ غەشکردن بەکاریبھێنن، وەك ئەوەی پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی پێداوە.

دەشڵێت، لەئێستادا تۆمەتباران (د.ک.ع لەدایکبووی 1997، ج.ع.ح. لەدایکبووی 1996، ش.م.أ. لەدایکبووی 1981، ھ.د.م. لەدایکبووی 2002، ھ.إ.أ. لەدایکبووی 1998 و پ.خ.أ. لەدایکبووی 2004) بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 240 لە یاسای سزادان راگیراون و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: لە قووڵایی دڵمەوە پیرۆزبایی لە خوێندكارە سەركەوتووەكانی قۆناغی 12 ی ئامادەیی دەكەم

بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، لە قووڵایی دڵمەوە پیرۆزبایی لە خوێندكارە سەركەوتووەكانی قۆناغی 12 ی ئامادەیی دەكەم، بە ئەوپەڕی…
زیاتر ببینە

وەزارەتی بازرگانیی هەرێم: هەر هاوڵاتییەک زیاتر لە مانگێک سەردانی بریکارەکەی نەکات بەشە خۆراکەکەی دەگەڕێتەوە کۆگاکان

وەزارەتی بازرگانیی و پیشەسازیی هەرێم ئاشکرایدەکات، هەر هاوڵاتییەک زیاتر لە مانگێک سەردانی بریکار نەکات، بەشە خۆراکەکەی دەگەڕێتەوە کۆگاکان…
Total
0
Share