سەندیکای ڕۆژنامەنووسان: لەخۆپیشاندانەکانی هەولێر هێرشکراوەتە سەر ڕۆژنامەنووسان و سەرکۆنەی دەکەین

سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان سەرکۆنەی ڕێگریکردن و هێرشکردنە سەر ڕۆژنامەنووسان لەکاتی ڕووماڵی خۆپیشاندانی خوێندکاران لە هەولێر دەکات و داوادەکات بەبەرپرسیارێتییەوە مامەڵە بکرێت.

لە ڕاگەیەندراوێکدا لیژنەی داکۆکی لە ئازادیی ڕۆژنامەنووسی و مافی ڕۆژنامەنووسان لە سەندیکانی ڕۆژنامەنووسانی کوردستان ڕایگەیاندووە، لە کاتی ڕووماڵی خۆپیشاندانی ژمارەیەک خوێندکار لەشاری هەولێر، هێرش کراوەتەسەر ژمارەیەک ڕۆژنامەنووسانی سەربە دەزگاکانی ڕاگەیاندن و ڕێگرییان لێکراوە ڕووماڵ بکەن.

سەندیکای ڕۆژنامەنووسان دەڵێت، ” بەداخەوە لەگەڵ گرژییەکانی شەقام و خۆپیشاندانەکان هێرش و ڕێگری لە کەناڵ و ڕۆژنامەنووسان بەردەوامە”.

لیژنەکەی سەندیکای ڕۆژنامەنووسان، سەرکۆنەی توندوتیژییەکان دەکات بەرامبەر هەر کەس و گرووپێک و بەتایبەت ڕۆژنامەنووسان و ئاماژە بۆ مافی یاسایی ڕۆژنامەنووسان دەکات لە ڕووماڵکردنی هەموو ڕووداوەکان.

جەختدەکاتەوە هێزە ئەمنییەکان دەبێت پارێزگاری لە ڕۆژنامەنووسان بکەن نەک ڕێگریلێکردن و توندوتیژی بەرامبەریان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بۆ پشتگیریی لە مانگرتووان داوادەكرێت سبەینێ ماوەی یەك كاتژمێر دوكاندارەكان دوكانەكانیان دابخەن

دەستەی پشتیوانانی مانگرتووانی سلێمانی داوای لە دوكاندارەكانی ناوبازاڕ كردووە، بەمەبەستی پشتیوانی لە مانگرتووان، سبەینێ سێشەممە، بۆماوەی یەك كاتژمێر…
Total
0
Share