خاوەن مۆلیدە ئەهلییەكانی كۆیە ئازادكران

خاوەن مۆلیدەكانی كۆیە دوای چەند ڕۆژێك لە دەستگیركردنیان ئازادكران.

لە شەوی پێنجشەممەوە 28 خاوەن مۆلیدەی ئەهلی لە كۆیە بەهۆی كوژاندنەوەی مۆلیدەكانیان دەستگیركران، ئەمڕۆش بەمەرجی کارکردن بە ڕێنماییەکان و نەکوژاندنەوەی کارەبا لەسەر خەڵک، ئازادکران.

لە ڕاگەیەندراوێكدا قائیمقامیەتی كۆیە ڕوونیكردووەتەوە، ئەو بەڵێننامەیەی بە خاوەن مۆلیدەکان پڕکراوەتەوە پێکهاتووە لە دوو بڕگە، یەکەمیان ئەوەیە کە نابێت هەركات بیانەوێت مۆلیدەكانیان بكوژێننەوە، دووەمیش ئەوەیە کە پێویستە پابەندی ڕێنماییەکان بن و لە ئەمڕۆوە کارەبا بدەنەوە بە هاوڵاتییان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی وەزارەتی کارەبای هەرێم: قەرزی کارەبای هاوڵاتییان دەخرێتەسەر پسوڵەی کارەبای 24 کاتژمێری

وتەبێژی وەزارەتی کارەبای هەرێم رایدەگەیەنێت، میکانیزمێکی نوێ بۆ وەرگرتنەوەی قەرزی کارەبای هاوڵاتییان دادەنێین و بەگوێرەی میکانیزمەکە قەرزەکان بەشێوەی…
Total
0
Share