نۆیەم سەبەتەی خۆراك بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشدەكرێت

بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانیی خۆراكی هەولێر رایدەگەیەنێت، نۆیەم سەبەتەی خۆراك بە داتای مانگی 12 دابەشدەكرێت.
بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانیی خۆراكی هەولێر كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، دوای دابەشكردنی هەشتەم سەبەتەی خۆراك دەستدەكرێت بە دابەشكردنی سەبەتەی نۆیەم بە داتای مانگی 12.
ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، ئاگاداری بریكارانی خۆراك دەكەینەوە كە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی بكـــەن بـــۆ وەرگرتنەوەی لیستــی بریكـــاری خۆراك و پێشكەشكردنی پـــارەی لیستــی مانگی 12 بۆ دابەشكردنی سەبەتەی نۆیەمی خۆراكی ئەمساڵ.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، سەبەتەی نۆیەمی بەشەخۆراك پێكهاتووە لە زەیت یەك لیتر، شەكر یەك كیلۆ و برنج سێ‌ كیلۆ و نیسك 500 گرام و لەتكەنۆك 500 گرام و دۆشاوی تەماتە 400 گرام- یەك قتووی بچووك بۆ هەر كەسێك.

بابەتی پێشتر

ئەنجومەنی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی: پێویستە دەست بەجێ دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگەكانی 10 و 11 بكرێت

بابەتی دواتر

ئۆئاپێک نامێنێت و رێکخراوی وزەی عەرەبی شوێنی دەگرێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share