وڵاتانی ئەندام لە رێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوتی عەرەبی (ئۆئاپێک) بڕیارێکیان واژۆکرد بۆ داڕشتنەوەی رێکخراوەکە و داڕشتنەوەی رێککەوتنی دامەزراندن و پەرەپێدانی کارەکانی و گۆڕینی ناوەکەی بۆ “رێکخراوی وزەی عەرەبی”.
ئەمینداریەتیی گشتیی رێکخراوەکە لە میانی کۆبوونەوەی 113ی وەزاری رێکخراوەکەدا، کە لە کوەیت بەڕێوەچوو، روونیکردەوە، بڕیاری دووبارە داڕشتنەوەی رێکخراوەکە و داڕشتنەوەی رێککەوتنی دامەزراندنی رێکخراوەکە و پەرەپێدانی کارەکانی و گۆڕینی ناوەکەی لەسەر بنەمای پێشنیارێک بووە کە لەلایەن سعودیەوە پێشکەش کراوە.
سکرتاریەتی گشتیی رێکخراوەکە ئاماژەی بەوەدا کە جێبەجێکردنی بڕیارەکە پێویستی بە ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە و هەڵسەنگاندنێکی گشتگیر هەیە سەبارەت بەو پێشهات و تەحەددایانەی کە کەرتی وزە لە ئاستی نیشتمانی و ناوچەیی و جیهانیدا بەدییان کردووە، بەتایبەتی لە ماوەی ساڵانی رابردوودا.
شازادە عەبدولعەزیز بن سەلمان، وەزیری وزەی سعودیە رایگەیاند، بارودۆخی بواری وزە بەگشتی گۆڕاوە، وتیشی، “هەموومان هەوڵدەدەین بەرهەمهێنەر و تەنانەت هەناردەکاری هەموو جۆرە سەرچاوەیەکی وزە بین، و پێمانوایە دەتوانین مۆدێلێک بین بۆ وڵاتانی بەرپرسیار کە بە مانایەکی هەمەلایەنەتر.