ئەنجومەنی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی: پێویستە دەست بەجێ دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگەكانی 10 و 11 بكرێت

ئەنجومەنی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی راگەیەندراوێك بڵاودەكەنەوە و دەڵێن، “پێویستە دەست بەجێ دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگەكانی 10 و 11 بكرێت”.

بەپێی راگەیەندراوێكی ئەنجومەنی سەرتاسەریی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ پاش زیاتر لە 70 رۆژ لە دەست بەسەرداگرتنی مووچەكانمان، دەسەڵات هێشتا خۆی لە ڕاگەیاندنی لیستی مووچەی مانگی 10 دەدزێتەوە و باكی بە چاوەڕوانیی و برسێتی و قەرزاری مووچەخۆران و بێ بازاڕی نییە، لە كاتێكدا دەبوو ئامادەكاری بۆ پێدانی مووچەی مانگی 12 بكات.

دەشڵێن، “لێرەوە رایدەگەیەنین پێویستە دەست بەجێ دەسەڵات دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگەكانی 10 و 11 بكات”.

ئاماژەیان بۆ ئەوەش كردووە، لە كۆتاییشدا هۆشداری بە دەسەڵاتداران دەدەین لە زیاتر دواخستنی مووچەكانمان لە رۆژانی داهاتووشدا فشاری نوێ و كاریگەر و سەرتاسەریی لە بەغداد و هەولێرەوە دەستپێدەكەین و بە كەمتر لە وەرگرتنی مووچەی ئەم سێ مانگە و تەوتینكردنی مووچەكانمان لە رێگای بانكە فیدراڵییەكانەوە ڕازینابین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان: یەکشەممە شایستە داراییەکانی کارمەندانی سەر سندوقی دەنگدان دابەشدەکرێت

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان بڵاویکردەوە، لە رۆژی یەکشەممەوە دابەشکردنی شایستە داراییەکانی کارمەندانی سەر سندوقی رۆژی دەنگدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان…
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی هەوڵی چارەسەركردنی كێشەكانی پێوەری ئاو دەدات

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكاندا كۆبووەوە بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی پێوەری ئاو، بڕیاریاندا لیژنەیەكی هاوبەش لە سلێمانییەوە بە…
Total
0
Share