بومەلەرزە لە ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان روویدا

بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە بومەلەرزەیەک لە نێوان خانەقین و قەسری شیرین روویدا و لە قەزای کەلاریش هەستیپێکرا.

بومەلەرزەکە لە کاتژمێر 6:45ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەنێوان خانەقین و قەسری شیرین روویداوە، لە قەزای کەلاریش هەستیپێکراوە، گووڕی بومەلەرزەکە 3.1 پلە بووە بە پێوەری رێختەر.

ناوەندی بومەلەرزەکە 51 کیلۆمەتر لە قەزای کەلارەوە دووربووە، لە قوڵایی 10 کیلۆمەتر لە ناحیەی خوسرەوییەی رۆژهەڵاتی کوردستان روویداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی پەروەردە رێنماییەکانی تۆمارکردنی خوێندکاران بۆ ساڵی نوێی خوێندن بڵاودەکاتەوە

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم رێنماییەکانی تۆمارکردنی خوێندکارانی لە قۆناغەکانی باخچە و قۆناغی یەکەمی بنەڕەتی بڵاوکردەوە و تەمەنەکانی وەرگرتنی دیاریکرد.…
Total
0
Share