لە شاری هەولێر گەنجێک کوژرا

نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەناو بازاڕی نیشتمان لە شاری هەولێر دەستڕێژی گوللە لە گەنجێک کرا و کوژرا.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا، نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەناو بازاڕی نیشتمانی شاری هەولێر گەنجێک کە ناوی دیدار بووە و کارمەندی یەکێک لە کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراو بووە، دەستڕێژی گوللەی لێکراوە و کوژراوە.

لە ئێستادا هێزەکانی پۆلیس گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و لێکۆڵینەوەکان دەستیانپێکردووە، بەڵام تا ئێستا هۆکاری رووداوەکە نەزاندراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كۆبوونەوەیەكی یەكلاكەرەوە لەبارەی كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمەوە ئەنجامدەدرێت

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، چاوەڕواندەكرێت لە دوای سەری ساڵی نوێوە ئەو لیژنەیەی بۆ هەمواركردنەوەی…
Total
0
Share