داوای ئەنجامدانی كۆبوونەوەیەكی بەپەلە لە بەغداد دەكرێت

هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت دەستپێشخەرییەكی عێراق بۆ بانگێشتكردنی وڵاتانی دراوسێ و وڵاتانی پەیوەندیدار بە گرفتی سوریا بۆ كۆبوونەوەیەكی بەپەلە لە بەغداد دەخاتەڕوو.

لە راگەیەندراوێكی هاوپەیمانێتییەكەدا هاتووە، هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت ئێوارەی سێشەممە كۆبوونەوەی خۆی بە ئامادەبوونی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیران و مەحمود مەشهەدانی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەنجامدا و تایبەت بوو بە تاوتوێكردنی پێشهاتە ئەمنییەكان لە سوریا و لێكەوتەكانی لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی عێراق.

دەشڵێت، “هاوپەیمانی پاڵپشتی و پشتیوانی خۆی بۆ سەرجەم هەوڵە حكومییە دیپلۆماسی و ئەمنییەكان دەردەبڕێت كە لە سەرەتای گرفتەكەوە گرتوویەتیەبەر” داواشیكرد “بەغداد بكرێتە بارەگای گفتوگۆ بەردەوامەكان”.

ئامادەبووانی كۆبوونەوەكە دەستپێشخەرییەكی عێراقیشیان بۆ وڵاتانی دراوسێ و پەیوەندیدار بە گرفتی سوریا خستەڕوو بۆ كۆبوونەوەیەی بەپەلە لە بەغداد، وەك ئەوەی لە راگەیەندراوی كۆبوونەوەكەدا هاتووە.

لە چوارشەممەی رابردووەوە بارگرژییەكی نوێ رووی لە سوریا كردووە، دوای ئەوەی ژمارەیەك لە گروپە چەكدارەكان هێرشیان كردەسەر شاری حەلەب و دەستیان بەسەرداگرت. دواتریش جموجوڵیان بەرەو حەما و ناوچەكانی دەوروبەری دەستپێكرد.

لەئێستاشدا رووبەڕووبوونەوە لەنێوان ئەو گروپانە لەلایەك لە بەرامبەر هێزەكانی سوریای دیموكرات و لەلایەكی دیكەش بەرامبەر سوپای سوریا بەردەوامە.

بابەتی پێشتر

کەشناسی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە

بابەتی دواتر

ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی بانکە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share