لە هێرشی چەکدارانی تاڵیبان بۆسەر ئاهەنگێکی هاوسەرگیری دوو کەس کوژران

دوێنێ هەینی، چەکدارانی تاڵیبان ڕێگریانکردووە لە مۆسیقالێدان لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیریدا و دوو کەس لە ئاهەنگەکەدا کوژراون.

بەپێی زانیارییەکان لەسەر ڕووداوەکە، سەرەتا ڕێکخەرانی ئاهەنگەکە، لە ئیدارەی ناوچەکەیان مۆڵەتی لێدانی مۆسیقایان وەرگرتووە، بەڵام لەکاتی ئاهەنگەکەدا چەند چەکدارێکی تاڵیبان ئەوەیان پێ قبوڵنەکراوە و هێرشیانکردووەتەسەر ئاهەنگەکە و دوو کەسیان کوشتووە و 10 کەسی دیکەشیان بریندار کردووە.

ڕووداوەکە لە ناوچەی شفاخانە لە جەلال ئاباد ڕوویداوە و دواتر ئیدارەی تاڵیبانی ناوچەکە لەکاتی ڕوونکردنەوەدا چەکدارەکانی بە چەکداری نەناسراو ناوبردووە.

لەسەردەمی حوکمی تاڵیباندا لە ساڵی 1996 تا 2001 لێدانی مۆسیقا بەهەموو شێوەیەک قەدەغەبوو، ئێستاش لەسەردەمی حوکمی ئەو گروپەدا، هێشتا ڕێگری لە بوونی مۆسیقا دەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دەرەوەی عێراق: لەمێژە هۆشداریمان لەبارەی مەترسییەکانی سەر ناوچەکە داوە

وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایدەگەیەنێت، نیگەرانن لە پەرەسەندنی گرژییەکانی ناوچەکە و دەشڵێت، “عێراق لەمێژە هۆشداریی لەبارەی مەترسییەکان داوە”. وەزارەتی…
زیاتر ببینە

هێڵیکۆپتەرێکی ئەمریکی لە کاتی مەشقکردنی تاڵیباندا کەوتەخوارەوە

وەزارەتی بەرگریی ئەفغانستان ئاشکرایکرد، فڕۆکەیەکی ئەمریکی لەکاتی مەشقکردنی سەربازانی تاڵیباندا کەوتووەتەخوارەوە و سێ ئەندامی تیمەکەی گیانیان لەدەستداوە. بەپێی…
Total
0
Share