وەزارەتی نەوت: لە مانگی ئازاردا 35 ملیۆن پێ سێجا بۆ بەرهەمی گاز زیاد دەکەین

وەزارەتی نەوتی عێراق زیادکردنی 35 ملیۆن پێ سێجا گازی بۆ قەبارەی بەرهەمهێنانی گاز لە ماوەی مانگی ئازاری ئەمساڵدا راگەیاند.

عیزەت سابر ئیسماعیل، یاریدەدەری وەزیری نەوت جەختی لە “گرنگی خێراکردنی جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی وەبەرهێنانی گازی پەیوەندیدار لە کێڵگە نەوتییەکانەوە کردووەتەوە، بە جێبەجێکردنی پلانەکانی وەزارەت لەو بارەیەوە، بە ڕێکوپێکی”.

وتیشی، “وەزارەتەکە کاردەکات بۆ کەمکردنەوەی سووتانی گازی پەیوەست لە رێگەی پرۆژەی تایبەت بەو پرسە”.

ئاماژەی بە “پەرۆشی وەزارەتەکە کرد بۆ پەرەپێدان و نۆژەنکردنەوەی بەندەرەکانی بارکردن لە بەندەری ئوم قەسر و زیادکردنی توانای هەناردەکردن”.

باسی لەوەشکرد کە لە مانگی ئازاردا، بەرهەمهێنانی گاز بە بڕی 35 ملیۆن پێ سێجا زیاد دەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق.. تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کە دەیویست زیاتر لە 10 ملیۆن دیناری ساختە ساغبکاتەوە

فەرماندەیی هێزە سنوورییەکانی عێراق دەستگیرکردنی کەسێکی راگەیاند کە دەیویست پارەی ساختە لە بازاڕەکاندا ساغبکاتەوە. لە راگەیەندراوێکدا فەرماندەیی هێزە…
Total
0
Share