جەبار یاوەر باسی كودەتای سەربازی لە عێراق دەكات

جەبار یاوەر فەریقی یەكەمی ڕوكنی خانەنشین و شارەزای كاروباری سەربازی دەڵێت، كودەتای سەربازیی سوپا و پێكدادانی چەكداریی نێوان لایەنەكانی عێراق، دوو ئەگەرن ڕوودانیان دوورە و هۆكارەكانی ڕێگر لە بەردەم ڕوودانیان بۆ ئێستا دەخاتەڕوو.

ماوەی چەند ڕۆژێكە هاوكاتی سەرهەڵدانی خۆپیشاندانی سەدرییەكان و ئەنجامدانی دژە خۆپیشاندان لەلایەن بەرەكەی دیكەی شیعەكانەوە كە چێوەی هەماهەنگییە، دوو ئەگەر بۆ دۆخی عێراق بە چاوەڕوانكراو باسدەكرێن، کە كودەتای سەربازی لەلایەن سوپاوە بەسەر دەسەڵاتدا (بە سەركردایەتیی سەدرییەكانی ناو دامەزراوە ئەمنی و سەربازییەكان) یەكەمیانە و دووەمیشیان سەرهەڵدانی پێکدادانی چەکدارییە لە نێوان گرووپە شیعییە چەكبەدەستەكاندا.

لە گفتوگۆیەكی چڕدا لەگەڵ تۆڕی میدیایی ئێستا، جەبار یاوەر فەریقی یەكەمی ڕوكنی خانەنشین و شارەزای كاروباری سەربازی، شیكاری بۆ دۆخەكە دەكات و ڕوودانی ئەو دوو ئەگەرە بە دوور دەبینێت. ئەو پێیوایە كە بەرژەوەندیی لایەنەكانی ناوخۆ و دەرەوە لەوە گەورەترن ڕێگە بە تێكچوونی زیاتری دۆخی عێراق بدەن.

جەبار یاوەر پێیوایە فەرماندە سەربازی و ئەمنییەكانی عێراق بەرئەنجامی ناسینی ئەو بۆیان كە لە كۆبوونەوە و دانوستاندنەكاندا ناسیونی، نیازی لایەنگریكردنی ڕاستەوخۆ بۆ لایەنێك و هەڵگەڕانەوە لە دەوڵەتیان نییە و دەڵێت، “تا ئێستا تەنها دوو فەرماندەی سەربازی و ئەمنی لە هەردوو وەزارەتی بەرگری و ناوخۆی عێراق بە فەرمیی پشتیوانیی خۆیان بۆ سەدر و ڕەوتەكەی دەربڕیوە، ئەوەش بەو واتایە نایەت كە دوو دامەزراوەكە نیازی ئەنجامدانی كودەتای سەربازییان لە بەرژەوەندیی لایەنێك هەبێت”.

ئەو شارەزایەی كاروباری سەربازی، پشتبەست بە چاودێریكردنی هەلومەرجی سیاسی و شیكارییەكانی خۆی بۆ دۆخەكە، جەختدەكاتەوە كە تەنانەت لایەنە دەرەكییەكان و وڵاتان كە بەسەر دوو بەرەدا دابەشبوون، بەرەیەك پشتیوانی سەدر و ئەوی دیكەیان لایەنگری چێوەی هەماهەنگی، هیچیان نایانەوێت دۆخی عێراق بگاتە ڕادەی شەڕ و پێكدادانی چەكداری و وتی، “لایەنانی دەرەكی به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌وره‌یان له‌ عێراق-دا هه‌یه و نایانه‌وێت شەڕ هەڵبگیرسێت و دۆخەكە زیاتر تێكبچێت”.

بەپێی وتەی یاوەر، ئەوەی لە عێراق-دا جڵەوی كاروباری سەربازیی گرتووەتەدەست، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانە كە نوێنەری هەردوو وەزارەتی بەرگری و ناوخۆ و تەنانەت هێزەكانی حەشدی شەعبی لەخۆدەگرێت و فەرمان لە مستەفا كازمی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانەوە وەردەگرێت، ئەوەش خاڵێكی دیكەیە كە وادەكات بەریەككەوتنی چەكدارانە ئەگەرێكی دووربێت.

هاوكاتی بۆچوون و شیكارییەكانی جەبار یاوەر، ماڵپەڕی میدڵ ئیستی بەریتانی ڕاپۆرتێكی لەبارەی دۆخی عێراقەوە بڵاوكردەوە و دەڵێت، “گەیشتنی ناكۆكییەكانی نێوان ڕەوتی سەدر و چێوەی هەماهەنگی بە ڕادەی توندوتیژی و پێكدادانی چەكداری، ئەگەرێكی دوورە”.

بابەتی پێشتر

پیلۆسی: چین ناتوانێت ڕێگە لە سەردانی سەركردەكان بۆ تایوان بگرێت

بابەتی دواتر

تایوان: ئامادەین بۆ شەڕ<br>چین گرنگترین مانۆڕی لە مێژووی خۆیدا دەستپێکرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فه‌یسبوك ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌ستنیشانده‌كات كه‌ له‌ عێراق مافى بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنیان هه‌یه‌

كۆمپانیاى فه‌یسبوك ڕایگه‌یاند، چه‌ند ئامراز و سیاسه‌تێكی نوێی خستووه‌ته‌گه‌ڕ كه‌ له‌ڕێگه‌یانه‌وه‌ شه‌فافییه‌ت و ڕێكارى نوێ ده‌سته‌به‌رده‌كرێن بۆ ڕیكلامه‌كانى…
Total
0
Share