دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا سكۆت بێسێنتی، سەرمایەدار وەك وەزیری گەنجینەی دەوڵەت دەستنیشانكردووە و دەشڵێت، “هاوكاریم دەكات بۆ گەڕانەوەی سەرمی زێڕینی ئەمریكا”.
ماڵپەری جەزیرەی قەتەری، لە راپۆرتێكیدا ئاماژەی بەوە كردووە كە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا، یەكێك لە پۆستە گرنگ و هەستیارەكانی وڵاتەكەی یەكلاكردووەتەوە كە ئەویش وەزیری گەنجینەی دەوڵەتە و بۆ ئەو مەبەستەش سەرمایەدار سكۆت بێسێنتی دەستنیشانكردووە.
دۆناڵد ترەمپ، لە راگەیاندراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە، هۆكاری هەڵبژاردنی سكۆت بۆ پۆستەكە، زیرەكی و لێهاتوویی ناوبراوە لە بواری بەرهەمهێنان و بەڕێوەبردنی داهات و خەرجییەكاندا، دەشڵێت، “ئەو هاوكاریم دەكات بۆ بەهێزكردنەوەی ئابوریی ئەمریكا و گەڕانەوەی سەردەمی زێڕین بۆ وڵات”.
جێی ئاماژە بۆكردنە، سكۆت بێسێنت سەرمایەدار و بازرگانێكی ئەمریكییە، تەمەنی 62 ساڵە و خاوەنی چەندین كۆمپانیا و پڕۆژەی بازرگانییە، سەرمایەكەشی زیاتر لە یەك ملیار دۆلارە.