سامان نادر: شەوی سەری ساڵ لە سلێمانی 13 کەس برینداربوون

بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی، رایگەیاند، شەوی سەری ساڵ 13 حاڵەتی برینداربوون لە سلێمانی تۆمارکراون.

سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، شەوی رابردوو لەکاتی بەڕێوەچوونی ئاهەنگەکانی سەری ساڵ لە سلێمانی 13 حاڵەتی برینداربوون تۆمارکران.

وتیشی، لەنێو حاڵەتەکاندا رووداوی هاتوچۆ، شەڕەچەقۆ، بورانەوە و تەنگەنەفەسی هەبووە، هەروەها حاڵەتیش هەبووە کە تەقەمەنی بەر چاوی کەوتووە و برینداربووە.

سامان نادر، ئەوەشی وت، “لە شەوی رابردوودا 100 کەس لە شوێنە جیاجیاکان چارەسەری پزیشکییان بۆ ئەنجامدراوە، کە ئازاری سەرئێشە، ددان ئێشە و چەند گرفتێکی دیکەیان هەبووە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مامۆستایانی گرێبەستی خوێندنی باڵا: داوای دابەشکردنی دوو مووچە دەکەین

نوێنەری مامۆستایانی گرێبەستی خوێندنی باڵا، رایگەیاند، داوادەکەین مووچەکانمان لەگەڵ مامۆستایانی گرێبەستی پەروەردە رێکبکرێتەوە. هیوا سەمەد، نوێنەری مامۆستایانی گرێبەستی…
Total
0
Share