بایدن نووسراوێکی بۆ ئاشکراکردنی نهێنییەکانی ڕووداوەکانی 11ی سێپتەمبەر واژووکرد

جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا شەوی ڕابردوو مەرسومێکی تایبەت بە ئاشکراکردنی ژمارەیەک بەڵگەنامەی نهێنیی تایبەت بە ڕووداوەکانی 11ی سێپتەمبەری و 2001 واژووکرد.

سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاندووە، “کاتێک کاندیدکراین بۆ پۆستی سەرۆکی وڵات، پابەندبوونمان بە شەفافییەت لە دۆسییەکانی تایبەت بە ڕووداوەکانی 11ی سێپتەمبەر و هێرشەکانی ئەوکاتەی سەر ئەمریکا ڕاگەیاند، ئێستا ئەوە دەکەین” وتی، “ڕێز لە کەسوکاری قوربانییەکان دەگرین”.

بایدن ئاماژەی بەوەکرد، “بەر لە یادی 20 ساڵەی ڕووداوەکانی 11ی سێپتەمبەر گەلی ئەمریکا مافی خۆیانە بگەنە وێنەیەکی تەواوی ئەو لێکۆڵینەوە و زانیارییانەی حکومەتی ئەمریکا لەوبارەیەوە پێیگەیشتووە.

دووپاتیشیکردەوە بەڵێنی پابەندبوون بە شەفافییەت دەدەن لە ئاشکراکردنی نهێنییەکانی پەیوەست بە ڕووداوەکانی 11ی سێپتەمبەر و وتی، “لەگەڵ نزیکبوونەوەی یادی 20 ساڵەی ئەو هێرشانە ئەو بەڵێنە جێبەجێدەکەین”.

بابەتی پێشتر

تاڵیبان لە پێكهێنانی حكومەت نزیكدەبێتەوە

بابەتی دواتر

كازمی سەردانی پاكستان دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
48
Share