لە دەستپێکی ساڵدا نرخی زێڕ بەرزبووەوە

لە دەستپێکی ساڵی نوێدا نرخی زێڕ بەراورد بە ساڵی رابردوو بەرزبووەوە.

ئەدیب غەریب، لە زەڕەنگەری لالە لە سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەمڕۆ نرخی ئۆنسەیەک زێڕ دوو هەزار و 624 دۆلارە، کە بەراورد بە ساڵی رابردوو نرخ بەرزبووەتەوە بەوپێیەی رۆژی رابردوو کە کۆتا رۆژی ساڵی 2024 بوو، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ دوو هەزار و 595 دۆلار بوو.

باسی لەوەشکرد، ئەمڕۆ یەک مسقاڵ زێڕی عەیاری 21 بە 560 هەزار دینارە، مسقاڵێک زێڕی عەیاری 18 بە 480 هەزار دینارە، نرخی یەک لیرەش 563 دۆلارە.

وتیشی، لە 24ی مانگی رابردووەوە ناجێگیری لە نرخی زێڕدا هەیە بەوپێیەی پشووی سەری ساڵە و پێشبینیدەکرێت تاوەکو رۆژی 3ی ئەم مانگە نرخی زێڕ جێگیرببێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كۆڵبەرێك كوژرا تەنها مانگێكە هاوسەرگیریی كردووە
تورکیا و ئێران بەردەوامن لەسەر کوشتنی کاسپکارانی کورد لەسەر سنوور

لەماوەی تەنها هەفتەیەکدا پێنج کۆڵبەری کورد، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی تورکیا و ئێرانەوە کوژراون و چەند کەسێکی دیکە برینداربوون.…
زیاتر ببینە

وەزارەتی خوێندنی باڵا: تاقیکردنەوەى دیاریکردنى ئاستى زمانى ئینگلیزى دەستپێدەکات

وەزارەتی خوێندنی باڵا رایدەگەیەنێت، سبەینێ تاقیکردنەوەى دیاریکردنى ئاستى زمانى ئینگلیزى لە سەنتەرەکانی زمان لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات.…
Total
0
Share