ئەردۆغان: دەبێت ئەمریکا خۆی بخات بەبارێکدا یان پەکەکە یان تورکیا

سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند، ئەمریکا دەبێت خۆی بخات بەبارێکدا، کە لەگەڵ پەکەکە و پەیەدە و یەپەگە دەبێت، یان لەگەڵ ئەندامێکی ناتۆ دەبێت کە تورکیایە.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی “سی بی ئێس”ی ئه‌م‌ریكی ڕایگەیاندووە، “ئەمریکا وڵاتێکی ناتۆیە و تورکیاش وڵاتێکی ناتۆیە، ئایا ئەمریکا لەگەڵ ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانی وەکو پەکەکە، پەیەدە و یەپەگە کار دەکات یان لەگەڵ تورکیا کە لە ناتۆ بەیەکەوەین؟ پێویستە ئەمریکا بڕیاری ئەوە بدات، من پێشنیازی دووەمیان دەکەم”.

لەبارەی مانەوەی هێزەکانی ئەمریکاوە، لە ڕۆژئاوای کوردستان و عێراق ئەردۆغان ڕایگەیاند، ” پێویستە ئەوان لە سووریا دەربچن، هەروەها لە عێراقیش دەربچن، هاوشێوەی دەرچوونیان لە ئەفغانستان، چونکە ئەگەر ئێمە بمانەوێت لە جیهاندا خزمەت بە ئاشتی بکەین، ئەوا مانەوەیان لەو ناوچانە هیچ مانایەک بۆ ئاشتی ناهێڵێتەوە”.

سەرۆک کۆماری تورکیا، دروستکردنی 100 هەزار خانووی لەسەر خاکی سوریا ڕاگەیاند، بێ ئەوەی مەبەستی دروستكردنیان ئاشكرابكات، بەوتەی خۆی، ”بە هیچ جۆرێک لە شوێنێک نامێنینەوە کە خەڵکەکە ئێمەی نەوێت”.

بابەتی پێشتر

حزبەكەی مێركڵ نەیتوانی براوەی یەكەم بێت.. ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی ئەڵمانیا ڕاگەیەندرا

بابەتی دواتر

گەشتیارە ئێرانییەکان بە زیاتر لە 50 بریندارەوە خۆیان گەیاندە خاکی عێراق

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share