کۆچبەر ژمارەی دانیشتووانی ئەڵمانیای بۆ بەرزترین ئاست لە مێژوودا زیادکردووە

فەرمانگەی ئاماری فیدراڵیی ئەڵمانیا ئاشکرایکرد، ژمارەی دانیشتووانی وڵاتەکە لە ساڵی 2022دا بۆ بەرزترین ئاستی لە مێژوودا بەرزبووەتەوە کە 84.3 ملیۆن کەسە، ئەمەش بەهۆی ژمارەیەکی زۆری کۆچبەرانەوە بووە.

نووسینگەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ژمارەی دانیشتوانی ئەڵمانیا لە ساڵی 2022دا بەراورد بە کۆتایی ساڵی 2021 یەک ملیۆن و 100 هەزار کەس زیادیکردووە.

کۆمسیۆنی حکومەتی ئەڵمانیا بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڕەگەزپەرستی چەند ڕۆژێک لەمەوبەر ئاشکرای کرد کە ڕەگەزپەرستی مەترسیی لەسەر دیموکراسی لەو وڵاتە دروست دەکات.

جەختی لە پێویستیی بەرەنگاربوونەوەی ڕەگەزپەرستی و کۆتاییهێنان بە ساڵانێک لە پشتگوێخستنی کردەوە، بە ئاماژەدان بە پلانی کارکردن لەو چوارچێوەیەدا.

بابەتی پێشتر

بەهۆی لێچوونی غازەوە ماڵەكان چۆڵكران

بابەتی دواتر

بە ڤیدیۆ.. بەهۆی پاڵەپەستۆوە كەسێك مرد و 60 كەس برینداربوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share