هەفتەیەک پشوو راگەیەندرا

حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی بەپەلەی بڵاوکردەوە و هەشت رۆژ پشووی بۆ فەرمانبەرانی راژەی شارستانی و کارمەندانی راژەی سەربازی و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و خوێندکاران لە سەرجەم ئاستەکانی خوێندن کە خەڵکی سنووری ماددەی 140ی دەستوورن راگەیاند.

بەگوێرەی نووسراوێکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کە واژووی ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنەکەی لەسەرە، پشووەکە لە رۆژی 15ی مانگەوە دەستپێدەکات و راوەکو رۆژی 23ی مانگی 11 بەردەوام دەبێت.

هاوکات، ئەنجومەنی وەزیران داوا لە رێکخراوەکان و کۆمپانیاکان و دامەزراوەکانی دیکەی کەرتی تایبەت دەکات، کارئاسانی بکەن بۆ کارمەندەکانیان کە خەڵکی ناوچەکانی ماددەی 140ی دەستوورن بۆ ئامادەبوون لە هەمان ماوە تاوەکو بتوانن بەشداربن لە پڕۆسەی سەرژمێری گشتیی دانیشتووان.

بابەتی پێشتر

لە شەش مانگی داهاتوودا چەند پارکێکی گەورە لە شاری سلێمانی دروستدەکرێت

بابەتی دواتر

پۆلیسی راپەڕین: کرێکارێک لە کاتی کارکردندا کەوتەوە خوارەوە و گیانیلەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share