پۆلیسی راپەڕین: کرێکارێک لە کاتی کارکردندا کەوتەوە خوارەوە و گیانیلەدەستدا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین بڵاویکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ 14ی 11ی 2024، هاوڵاتییەکی لەدایکبووی ساڵی 1988 لە رەگەزی نێر، دانیشتووی رانیە بەهۆی کەوتنەخوارەوەی لە باڵەخانەیەکی چوار نهۆمی گیانیلەدەستدا.

بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێت، “بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان ناوبراو لەو کاتەدا کە کەوتووەتە خوارەوە سەرقاڵی کارکردبنووە و بەهۆی کەوتنەخوارەوەی گیانیلەدەستداوە”.

هاوکات، باس لەوەشکراوە، دوای ئەنجامدانی توێکاری لە پزیشکی دادی رانیە، تەرمەکەی رادەستی کەسوکاری کرایەوە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان: کۆبوونەوەی ئەمڕۆ تەنها سەرۆکایەتییەکانە و ڕاوێژکاریی دەبێت

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە 15ی تشرینی دووەم ڕایگەیاند کە سەرۆکایەتییەکانی هەرێم کۆدەبنەوە و کۆبوونەوەکە ڕاوێژکارییە و تەنها…
Total
0
Share