مامۆستایەكی وانەبێژ: خوێندكارەكانم دامەزراون هێشتا خۆم دانەمەزراوم

عەلی رەئوف كە مامۆستایەكی وانەبێژە لە شاری هەولێر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “لە رابردوودا بە شێوازێكی پەروەردەیی داوای دامەزراندنمان كرد و گردبوونەوەمان ئەنجامدا، بەڵام دەستگیركراوین و بە كەفالەتی پێنج ملیۆن دینار ئازادكرام.

وتیشی، “ناكرێت ئێمە داوای مافی خۆمان بكەین و دادگایی بكرێن و داوای مافی سەرەتایی خۆمان دەكەین و بەپێی یاسا دەبێت شوێنی فەرمانبەرێكی دەوڵەت بە دامەزراندن پڕبكرێتەوە و ئێمە نەك بە دامەزراندن، بەڵكو بە گرێبەستیش دانامەزرێین لەكاتێكدا چەندین مامۆستا خانەنشینكراون”.

ئاشكراشیكرد، “ئێمە چەندین ساڵە بە شێوەی وانەبێژ خزمەتمانكردووە و خوێندكارەكانی خۆمان كە پێشتر وانەمان پێوتوون دامەزراون، ئێمە خۆمان دانەمەزراوین و لە بری دامەزراندن دادگایی دەكرێن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پسوڵەی خۆراکی سلێمانی هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە

پسوڵەی خۆراکی سلێمانی لەبارەی چارەسەربوونی گرفتێکەوە، هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی ڕێکخستنی پسوڵەی خۆراکی سلێمانی، ڕایگەیاند، ئاگاداری ئەو هاوڵاتییانە دەکەینەوە…
زیاتر ببینە

یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان: پێویستە مووچەی مامۆستایان بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵی بەنیشتمانی بکرێت

یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان رایدەگەیەنێت، “پێویستە مووچەی مامۆستایان بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵی بەنیشتمانی بکرێت”. یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە…
Total
0
Share