بە ڤیدیۆ.. مامەڵەی هێزە ئەمنییەكانی هەولێر ببینە كاتێك دوو كەس بە تۆمەتی كوشتنی شەهید هاوكار دەستگیردەكەن

دوای شەهیدكردنی عەقید هاوكار جاف، هێزە ئەمنییەكانی هەولێر هەڵدەكوتنە سەرماڵێك كە وەك لە گرتە ڤیدیۆییەكە دەردەكەوێت بە شەق و بۆكس و چەك لەو دوو كەسە دەدەن، ڕوونیش نییە ئەو كەسانەی هێزە ئەمنییەكانی هەولێر دوێنێ، دەستگیریان كردوون تۆمەتبارن بە كوشتنی عەقید هاوكار جاف یاخود نا؟

بەپێی یاسا كارپێكراوەكانی هەرێمی كوردستان و عێراقیش، دوای بڕیاری دادوەر دەتوانرێت بە كەسێك بوترێت تاوانبار و وەك تاوانبار مامەڵەی لەگەڵدا بكرێت، بەڵام ئەوەی لە گرتە ڤیدیۆییەكە دەركەوێت هێزە ئەمنییەكانی هەولێر بە شێوەیەك مامەڵە لەگەڵ ئەو دوو كەسە دەكەن وەك ئەوە وایە تاوانباربن، لەكاتێكدا تا ئێستا هیچ بەڵگەیەكی فەرمی نییە بسەلمێنێت ئەو دوو كەسە تۆمەتبارن بە كوشتنی شەهید هاوكار جاف.

 

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كه‌شناسیی هه‌رێم بڕی بارانبارینی 12 كاتژمێرى ڕابردووى ڕاگه‌یاند

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێمی كوردستان بڕی بارانبارینی 12 كاتژمێری ڕابردووی ناوچه‌ جیاجیاكانی بڵاوكره‌وه‌. به‌پێی داتاكانى كه‌شناسیی هه‌رێم…
زیاتر ببینە

هێشتا دەنگی هونەرمەندی گەورەی گەلەکەمان کەریم کابان لە کووچە و کۆڵانەکانی سلێمانی دەزرنگێتەوە

ئەی تەمەنی پڕ ئــەسرینـم ئەڕۆی ئــاوڕ نــــادەیتــەوە لەگـەڵ هەموو هەنگاوێکتا لە عــومری من ئەسڕیتەوە هێشتا دەنگی هونەرمەندی گەورەی…
Total
0
Share