لە شەش مانگی داهاتوودا چەند پارکێکی گەورە لە شاری سلێمانی دروستدەکرێت

بەڕێوەبەری باخچەکانی سلێمانی رایگەیاند، پلانی دروستکردنی چەند پارێکی گەورە هەیە لە شەش مانگی ئایندەدا.

بەهرۆز سالار، بەڕێوەبەری باخچەکانی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، شاری سلێمانی نزیکبووەتەوە لە رێژەی سەوزایی ستانداردی جیهانی کە 20% و سلێمانی ئێستا لە رێگەیە بۆ ئەوەی ستاندارەکە تێپەڕبکات.

رێژەی سەوزایی لە شاری سلێمانی 19 و چەند پۆینتێکە لە 100 و نزیکە لە 20%ی رێژەی ستانداردی جیهانیی و پێشەنگین لە رووی سەوزاییەوە لەناو هەموو پارێزگاکانی عێراقدا.

بەهرۆز سالار راشیگەیاند، ئەمڕۆ لە یادی شاری سلێمانیدا، 240 نەمامان لە دەوروبەری پارکی ئازادی شارەکە روواند، هاوکات، 240 نەمام لە دەروازەی شاری سلێمانی لە رێگەی تاسڵوجە روێندرا.

ئاماژەی بەوەشکرد، پلانەکانمان بەردەوامن و لە رووی سەوزاییەوە پلانی زۆر جیاوازمان هەیە و چەند پارکێک لە شەش مانگی داهاتوودا دروستدەکرێت و چەند پارێکیش نۆژەندەکرێتەوە جگە لەوەی چەند بلوارێکی شەقامە سەرەکییەکان نۆژەندەکرێنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی تەندروستی: نابێت نرخی نەشتەرگەریی لەسەر هەڵگرانی ڤایرۆسی ئایدز زیادبکرێت

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ئاشکرایکرد، نابێت نرخی نەشتەرگریی لەسەر هەڵگرانی ڤایرۆسی ئایدز و هەڵاوسانی جگەر زیادبکرێت. وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی…
زیاتر ببینە

بڕیاری پێنەدانی مووچە بە فەرمانبەرانی ڤاكسیننەكراو جێبەجێكراوە؟

وەزارەتی تەندروستیی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕوونكردنەوە لەبارەی پێنەدانی مووچەی ئەو فەرمانبەرانە دەدات كە ڤاكسینان وەرنەگرتووە، بریكاری وەزارەتەكە تەئكیددەكاتەوە،…
زیاتر ببینە

د. سەباح هەورامی: دەستمان بە کڕینی دەرمان کردووە و ئەگەر کێشە دروستنەبێت پێداویستییەکانمان پڕدەکاتەوە

بەڕێوەبەریی گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند، لە ئێستادا دەستمان بە کڕینی دەرمان کردووە و ئەگەر کێشە دروستنەبێت بەشێکی زۆری…
Total
0
Share