سلێمانی.. دەستبەسەر 21 کیلۆگرام مادەی هۆشبەردا گیرا

بەڕێوبەری گشتیی بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەکانی سلێمانی، ئەمڕۆ چوارشەممە 9ی کانونی یەکەم ڕایگەیاند کە دەستیانگرتووە بەسەر 21 کیلۆگرام مادەی هۆشبەردا کە لە جۆری هیرۆین بووە.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا پشتیوان ئیبراهیم، بەڕێوبەری گشتیی بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەکان لە سلێمانی ڕایگەیاند، “درەنگانی شەوی ڕابردوو لە ئۆپراسیۆنێکدا دەستگیرابەسەر بڕی 21 کیلۆگرام مادەی هۆشبەری جۆری هیرۆیندا”.

ئاماژەی بەوەشکرد کە مادەکان لەناو کەلوپەلی فیتەریدا شاردرابوونەوە و لە دەرەوەی هەرێمی کوردستانەوە هێنراون و بەنیازبوون لە سلێمانییەوە بینێرنە دەرەوەی هەرێم.

سەبارەت بەوانەشی کە ئەو مادانەیان پێگیراوە پشتیوان ئیبراهیم وتی، “چەند کەسێک ئەو کارەیان کردووە و لە هەردوو ڕەگەزی نێر و مێ بوون و ئێستا دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا دەستیپێکردووە”.

بەڕێوبەری بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەکانی سلێمانی دەڵێت، تاوەکو ئێستا ئەو ژنانەی بەهۆی مادەی هۆشبەرەوە دەستگیر دەکرێن زۆرترینیان بەکارهێنەرن بەڵام هەندێکیان لەلایەن بازرگانەکانی مادەی هۆشبەرەوە بەکاردەهێنرێن بۆ ئاسانکردنی کارەکەیان و شاردنەوەی.

باسیلەوەکرد، لە کافتریاکان و گرتوخانەکاندا تاوەکو ئێستا شتێکی لەوجۆرەمان نەگرتووە کە مادەی هۆشبەری تێدا بەکاردەهێنرێت و بەردەوام لیژنەکانمان ئەو شوێنانە بەسەردەکەنەوە.

لەبارەی ئەوەی بۆچی لە سلێمانی مادەی هۆشبەر زۆر دەستیببەسەردا دەگیرێت ئەو بەرپرسە وتی، “سلێمانی وەکو هەموو پارێزگاکانی دیکەیە و ڕەنگە کەمتریش بێت بەڵام لە سلێمانی ئامارەکان ئاشکرا دەکرێن بەڵام لە شارەکانی دیکە بەوەجۆرە ناخرێنەڕوو.

وتیشی، هۆکاری زۆربوونی مادەی هۆشبەر لە هەرێم و عێراقیش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو دۆخە ئەمنی و ئابورییەی ئێستا پێیدا تێپەڕدەبین.

بابەتی پێشتر

دۆلار دابەزی

بابەتی دواتر

داواكراوە سەدان ملیار دینار بۆ هەڵبژاردنەكانی عێراق تەرخان بكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share