بافڵ جەلال تاڵەبانی: رێگە بە هیچ سیاسەتێکی چەوت بەرامبەر سلێمانی نادەین

سەرۆكی یەكێتی رایدەگەیەنێت، بۆ ئێمە کە بەرپرسیارێتیی ژیانی خەڵک و جێبەجێکردنی بەڵێنەکانمان لەسەر شانە، سازشناکەین و رێگە بە هیچ سیاسەتێکی چەوت و نادروست نادەین بەرامبەر سلێمانی جێبەجێبکرێت.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پەیامێكدا رایگەیاند، ئەمڕۆ بە خۆشەویستییەکی زۆر و دڵێکی پڕ لە هیواوە یادی 240 ساڵەی بونیادنانی شاری سلێمانی دەکەینەوە، یادی شارێك دەکەینەوە کە هەموو رۆژێک شانازییەک بۆ مێژووە زێڕین و درەوشاوەکەی تۆماردەکات و دەگەشێتەوە.

بافل جەلال تاڵەبانی لە پەیامەكەیدا وتیشی، “ئەمڕۆ لە قووڵایی دڵمانەوە دروود و سڵاو بۆ هەموو ئەو کەسایەتییە سیاسی، رۆشنبیری و کۆمەڵایەتییانە دەنێرین کە بەشێکی گرنگ و کاریگەری مێژووی شارە حەیاتەکە بوون و سلێمانییان کردە سیمبوولی کوردایەتی و دادپەروەری”.

لە بەشێكی دیكەی پەیامەكەدا دەڵێت، بە پێزانینەوە یادی ئەو نووسەر و هونەرمەندانەمان دەکەینەوە کە مۆرکی رۆشنبیرییان بە شاری شاران بەخشی و سەری رێز بۆ مێژووی هەوڵدان و پڕ لە بەرهەمیان دادەنەوێنین. بێگومان دڵسۆزی و خۆڕاگریی سلێمانییە سەربەرزەکانیش لەیادناکەین کە سەرباری هەموو دۆخە سەخت و دژوارەکان، کە سەرەڕای هەموو سزا سیاسی و جیاکارییەکان، وەک گۆیژە بەپێوە مانەوە.

سەرۆكی یەكێتی باس لەوەشدەكات، “ئەوانەی لە رابردوودا و بە هەر مەبەستێک دژایەتیی سلێمانییان کردووە و بە هەر هۆکارێک ئەم شارەیان فەرامۆشکردووە، بەداخەوە نە ئاشنای مێژووی شارەکەن و نە دەتوانن لەو رۆحە زیندووە ئازادیخوازەی خەڵکەکەی تێبگەن. راستییەکە و حاشای لێناکرێت سلێمانی تاکڕەوی و نادادی رەتدەکاتەوە، بیرە ئازاد و رۆشنگەرەکەی نایەوێت تەسلیمی ئیرادەیەکی فەرزکراوبێت و دژی خواستەکانی بوەستێتەوە”.

دووپاتیشیدەكاتەوە، ئەوەی ئەمڕۆ سلێمانی و خەڵکەکەی پێویستییانە، ئاوەدانی و خزمەتگوزارییە. ئەوەی دەبێت پێشکەشی سلێمانی بکرێت پێویستە زۆر لەوە زیاتر بێت کە بە کوردستانی بەخشیووە و دەیبەخشێت.

بافڵ جەلال تاڵەبانی روونیشیدەكاتەوە، “بۆ ئێمەش کە بەرپرسیارێتیی ژیانی خەڵک و جێبەجێکردنی بەڵێنەکانمان لەسەر شانە، سازش ناکەین و رێگە بە هیچ سیاسەتێکی چەوت و نادروست نادەین بەرامبەر ئەم شارە جێبەجێبکرێت، سلێمانی لە رۆحماندایە و وەک چاومان دەیپارێزین”.

بابەتی پێشتر

ئەمڕۆ رۆژی جیهانی نەخۆشیی شەکرەیە

بابەتی دواتر

بەڕێوەبەری باخچەکانی سلێمانی: رێژەی سەوزایی نزیکبووەتەوە لە ئاستی ستانداردی جیهانی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و 100…
زیاتر ببینە

لەكاتی كارپێكردنی ئۆتۆمبێلی باوكی لە گەراجی ماڵەكەیاندا مێردمنداڵێكی پانزە ساڵان گیانیلەدەستدا

لەكاتی كارپێكردنی ئۆتۆمبێلی باوكی لە گەراجی ماڵەكەیاندا مێردمنداڵێكی پانزە ساڵان گیانیلەدەستدا عەقید ئومێد عەبدوڵا بەڕێوەبەری هاتوچۆی دوكان ڕاگەیاند،…
Total
0
Share