بەڕێوەبەری باخچەکانی سلێمانی: رێژەی سەوزایی نزیکبووەتەوە لە ئاستی ستانداردی جیهانی.

بەڕێوەبەری باخچەکانی سلێمانی رایگەیاند، رێژەی سەوزایی لە شارەکەدا نزیکبووەتەوە لە ستانداردی جیهانی.

بەهرۆز سالار بەڕێوەبەری باخچەکانی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە ساڵرۆژی بونیادنانی سلێمانی دەمانەوێت مژدەی ئەوە بە هاوڵاتییانمان بدەین کە رێژەی سەوزایی لە سلێمانی گەیشتووەتە سەروو 19% و تەنها چەند پۆینتێکی کەمی ماوە بگات بە ئاستی ستانداردی جیهانی کە 20% ە.

ئاشکراشیکرد، لە رووی سەوزاییەوە چەندین پلانی جیاوازمان هەیە لە شەش مانگی داهاتوودا چەند پارکێکی نوێ دروستدەکەین، سەرجەم بلوارەکانی نێوان شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود و چەندین باخچە و پارکی دیکە نۆژەندەکەینەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بانگەوازێک لە بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانیەوە

بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی بانگەوازێک ئاڕاستەی کۆمپانیاکانی کەرتی کارەبا دەکات. بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، “بەڕێوەبەرایەتییەکەمان لەسەر بودجەی…
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی: باندێکی پێنج کەسیمان دەستگیرکرد کە 20 تاوانی دزیکردنیان ئەنجامداوە

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلسی سلێمانی بڵاویکردەوە، لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سیتەكەوە باندێكی دزیكردن دەستگیركران كە چەندین تاوانی دزیكردنیان ئەنجامداوە.…
Total
0
Share