ئەمڕۆ رۆژی جیهانی نەخۆشیی شەکرەیە

رێکخراوی تەندروستیی جیهانی ئەمڕۆی وەک رۆژی جیهانیی نەخۆشیی شەکرە و بڵاوکردنەوەی هۆشیاری لەبارەیەوە دیاریکردووە.

نەخۆشی شەکرە یەكێکە لە نەخۆشییە درێژخایەنە مەترسیدارەکان، بەپێی ئامارەکانی یەکێتیی نێودەوڵەتی بۆ نەخۆشی شەکرە، تا ساڵی 2023 537 ملیۆن کەس تووشی نەخۆشییەکە بوون و پێشبینیش دەکرێت تا ساڵی 2045 بگاتە 700 ملیۆن تووشبوو.

یەکێتیی نێودەوڵەتی بۆ نەخۆشی شەکرە ئاشکرایکردووە، نەخۆشی شەکرە یەکێکە لە ئالنگارییە گەورەکانی سەدەی 21 رۆژ بەرۆژ ژمارەی تووشبووانی رووی لە زیادبوونە.

شارەزایانی بواری پزیشکی هۆکاری بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووان بە نەخۆشی شەکرە بۆ هۆکاری بۆماوەیی، گۆڕانی شێوازی ژیان، قەڵەوی، فشارە کۆمەڵایەتیی و دەرونییەکان و هۆکارە ژینگەیی و ئابوورییەکان دەگێڕنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

توێژەرانی ژاپۆنی پرۆتینێكی تایبەت بە دابەزاندنی كێش بەبێ خۆراك كەمكردنەوە ئاشكرادەكەن

تیمێكی توێژینەوەی ژاپۆنی ئەو گۆڕانكارییە پرۆتینییەیان ئاشكراكرد كە لەكاتی ئەنجامدانی راهێنانی وەرزشیدا زیاددەكات و هاریكار دەبێت بۆ سووتاندنی…
زیاتر ببینە

تەندروستیی جیهانی: ساڵی رابردوو 1.23 ملیۆن کەس بە نەخۆشی سیـ.ـل گیـ.ـانیان لەدەسـ.ـتداوە

رێکخراوی تەندروستیی جیهانی رایدەگەیەنێت، وێرای کەمبوونەوەی ژمارەی تووشبووان، ساڵی رابردوو 1.23 ملیۆن کەس بە نەخۆشی سیـ.ـل گیـ.ـانیان لەدەسـ.ـتداوە.…
Total
0
Share