لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامییەتی سلێمانی، ئەمڕۆ یەکشەممە 17ی کانونی دووەم ئاشکرایکرد کە دەستیانگرتووە بەسەر بڕێکی زۆر مەوادی جوانکاریدا و ئاگاداری خانمان دەکاتەوە بە وریاییەوە مامەڵە مەوادە جوانکارییەکاندا بکەن.
شێنێ عەتار، نوێنەری بەڕێوبەرایەتیی کوالێتی کۆنترۆڵ لە لیژنەکانی قائیمقامییەتی سلێمانی ڕایگەیاند، ئاگاداری خانمان دەکەینەوە لە کاتی سەردانکردنی ئارایشتگاکاندا لە مەوادە جوانکارییەکان دڵنیاببنەوە.
بەپێی ئە‌و ئەندامەی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامییەت، لە ئارایشتگاکان و شوێنەکانی جوانکردنی خانماندا، ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕێكی زۆر مه‌واده جوانكارییه‌كاندا گرتووه كه به‌هۆی به‌سه‌رچوونی ماوه‌كه‌یانه‌وه شیاوی به‌كارهێنان نین.
ئاماژەی بەوەشکردووە، له ئه‌نجامی سه‌ردانی لیژنه‌ی ئارایشتگاكان، ده‌ركه‌وتووه به‌شێك له‌خاوه‌ن ئارایشتگاكان مه‌وادی خراپ و ماوه‌به‌سه‌رچوو بۆ كڕیاره‌كانیان به‌كارده‌هێنن، ئه‌مه‌ش زیان به‌ته‌ندروستی و پێستی ئە‌و خانمانە ده‌گه‌یه‌نێت.
دەشڵێت، بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی و لەلایەن لیژنەی لەناوبردنەوە، تەواوی مەوادە دەست بەسەرداگیراوەکان لەناودەبرێت و خاوەنەکانیشیان ڕوبەڕوی ڕێکاری یاسایی دەکرێنەوە.