حەوت خاڵی گرنگ لەسەر یاری لوتکەی نێوان لیڤەرپوڵ و یونایتد

بەراوردی ژمارەیی نێوان یانەی لیڤەرپوڵ و مانچستەر یونایتد باڵادەستی لیڤەرپوڵ دەردەخات

ئەمڕۆ، یەکشەممە یانەی لیڤەرپوڵ لە یاریگای ئانفێڵد و لە چوارچێوەی یارییەکانی هەفتەی 19ی پریمەرلیگ میوانداری یانەی مانچستەر یونایتد دەکات.

یانەی مانچستەر یونایتد لەم وەرزەدا و تاوەکو ئێستا بە کۆکردنەوەی 36 خاڵ لوتکەی ڕیزبەندی یانەکانی ئینگلتەرای گرتووە، لە بەرانبەردا لیڤەرپوڵ کەوتووەتە پلەی سێیەمەوە و خاوەنی 33 خاڵە.

ئەمانەش حەوت خاڵی گرنگن لەبارەی یاری لوتکەوە:

  1. لە خولی نایابی ئینگلیزی، لیڤەرپوڵ لە کۆتا 46 ڕوبەڕوبوونەوە لە یاریگای خۆیدا هیچ دۆڕاندنێکی تۆمارنەکردووە.
  2. لە کۆی 12 کۆتا یاری لە یاریگای ئانفێڵد ڕۆدز بەرانبەر مانچستەر یونایتد، لیڤەرپوڵ 11 بردنەوەی تۆمارکردووە.
  3. لە کۆتا چوار ڕوبەڕوبوونەوە لە چوارچێوەی پریمەرلیگ، یانەی مانچستەر یونایتد بردنەوەی بەرانبەر لیڤەرپوڵ تۆمارنەکردووە (دوو دۆڕاندن و دوو یەکسانبوون).
  4. لە کۆتا سێ یاریی پریمەرلیگ، لیڤەرپوڵ بردنەوەی تۆمارنەکردووە (دوو یەکسانبوون و دۆڕاندنێک).
  5. لە کۆتا دوو ڕوبەڕوبوونەوەی نێوان لیڤەرپوڵ و مانچستەر یونایتد لە ئانفێڵد ڕۆدز، لیڤەرپوڵ لە هەردووکیاندا براوەبووە،
  6. لیڤەرپوڵ لەم وەرزەی پریمەرلیگ خاوەنی بەهێزترین هێڵی هێرشبەرییە بە تۆمارکردنی 37 گۆڵ.
  7. محەمەد سەڵاحی میسڕی هێرشبەری لیڤەرپوڵ گۆڵکاری پریمەرلیگە بە تۆمارکردنی 13 گۆڵ.
بابەتی پێشتر

لیژنەکانی قائیمقامییەتی سلێمانی دەستیان بەسەر بڕێکی زۆر مەوادی جوانکاریدا گرت

بابەتی دواتر

هاوڵاتییەکی یارسانی دوای ئەوەی هێزە ئەمنییەکان سمێڵیان تاشی هەوڵی خۆکوشتنی دا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share