ڕوداوێكی سەرسوڕهێن.. دایكێك منداڵەكانی لە نهۆمی چوارەمەوە هەڵدەداتە خوارەوە

دیمەنێك لە ڕوداوەكە

دایكێكی بەڕەگەز تورك هیچ ڕێگایەكی لە بەردەمدا نامێنێت بۆ ڕزگاركردنی چوار منداڵەكەی جگە لە هەڵدانە خوارەوەیان لە باڵكۆنی نهۆمی چوارەمەوە، پاش ئەو ئاگرەی شوقەكەی دەگرێتەوە.

بەپێی ئەو ڤیدیۆیەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە بڵاوكراوەتەوە، كۆمەڵێك خەڵك لە بەردەم تەلارەكە كۆبوونەتەوە، پاش ئەوەی گوێبیستی هاوار و گریانی دایكەكە دەبن، لەكاتێكدا دوكەڵ لە پەنجەرەی شوقەكەیانەوە دێتە دەرەوە.

هەندێك لەو خەڵكانە دایكەكە هاندەدەن بۆ هەڵدانی منداڵەكانی، لەكاتێكدا هەندێكی دیكەیان لە خوارەوە سەرقاڵی گرتنەوەیانن و بۆ ئەوەش بەتانییەكیان بەكۆمەڵ گرتووە بۆ زامنكردنی گرتنەوەیان بە سەلامەتی.

یەكێك لە شایەتحاڵان وتی، “سەرەتا دوكەڵی ڕەش دەرچوو، دواتر منداڵەكان دەستیانكرد بە هاوار لە پەنجەرەكانەوە، بۆیە دەستمانكرد بە كردنەوەی بەتانییەكە” و وتی، “دایكەكە دەستیكرد بە هەڵدانی منداڵەكانی، توانیمان سەرجەمیان بگرینەوە”.

بەپێی ڕۆژنامەیەكی ناوخۆیی، منداڵەكان پاش گرتنەوەیان گوازراونەتەوە بۆ ئۆتۆمبێلی فریاكەوتن، كاری فریاگوزاریش بۆ دایكەكە كراوە، كۆتایی چیرۆكەكەش دڵخۆشكەرە، سەرجەم ئەندامانی خێزانەكە لە ئاگرەكە دەرباز بوون و برینەكەیان سوك بووە.

بابەتی پێشتر

جۆ بایدن: هێرشەکانی سەر سوریا وەڵامدانەوەی ئەو هێرشانەیە لە عێراق و هەولێر کرایە سەرمان

بابەتی دواتر

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا باڵیۆزی تارانی لە ئەنقەرە بانگهێشتکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share