توێژینەوەیەک جیاوازیی پەروەردەكردنی کوڕ و کچ ئاشكرادەكات

زانایان دەڵێن، بوونی کوڕ وا دیارە مێشکت خێراتر پیر دەکات، بەپێی توێژینەوەیەکی نوێ کە بەمدواییە ئەنجامدراوە.

توێژینەوەیەک لەسەر زیاتر لە 13 هەزار کەس کە تەمەنیان لە سەرووی 50 ساڵەوەیە لە ئەمریکا دەریخستووە ئەو دایک و باوکانەی لانیکەم یەک کوڕیان هەیە خێراتر تووشی دابەزینی ئاستی هۆشیاری دەبن بە بەراورد بەوانەی کوڕیان نییە. ئه‌وانه‌ی زیاتر له‌ كوڕێكیان هه‌بووه‌، خێراتر له‌وانه‌ی كه‌ ته‌نها كچیان هه‌بوو، توانا هۆشیارییەكانیان له‌ده‌ستداوە.

توێژەران کە خەڵکی ئەمریکا و کۆماری چیکن، لێکۆڵینەوەیان لە هۆکاری کاریگەرییەکە نەکردووە، بەڵام بەپێی پێشبینی ئەوان رەنگە لەبەر ئەوە بێت کە کچان لە تەمەنی گەورەتردا زیاتر گرنگی بە دایک و باوکیان دەدەن و پاڵپشتی سۆزدارییان پێشکەش دەکەن، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی لەگەڵ تەمەنیاندا تەندروست بمێننەوە.

هاوكات ئه‌وانه‌ی منداڵیان هه‌یه‌ ره‌نگه‌ ئه‌گه‌ری ژیانێكی ته‌ندروستیان كه‌متر بێت.

بۆ نموونە توێژینەوەکان دەریدەخەن کە باوکانی کچان کەمتر تووشی کحول و بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان و جگەرەکێشان دەبن – لە کاتێکدا دایکانی کوڕان زیاتر کێشیان زیاترە.

تیمەکە لە زانکۆی چارڵز لە پراگ و زانکۆی کۆڵۆمبیا لە نیویۆرک پێکهاتووە، زانیارییەکانیان بۆ توێژینەوەكە لەسەر زیاتر لە 30 هەزار کەسی سەرووی 50 ساڵ و هاوسەرەکانیان کۆکردووەتەوە.

لەم بەشەی توێژینەوەكەدا نزیكەی 13 هەزار و 222 دایك و باوك بۆ ماوەی 14 ساڵ چاودێریی كراون.

تیایدا دایك و باوکان تاقیکردنەوەی ئاستی هۆشداری بەردەوامیان بۆ كراوە، بۆ هەڵسەنگاندنی توانا دەروونییەکانیان، وەک بیرەوەری، تەرکیز، بیرکردنەوە و تێگەیشتن.

ئه‌نجامه‌كان كه‌ له‌ گۆڤاری توێژینه‌وه‌ی ده‌روونیدا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ ئه‌و باوكانه‌ی لانیكه‌م یه‌ك كوڕیان هه‌یه‌، رێژه‌ی دابه‌زینی ئاستی هۆشدارییان خێراتره‌ له‌ چاو ئه‌و باوكانه‌ی كوڕیان نییه‌.

خێرایی دابەزینی ئاستی دەروونی بۆ هەردوو دایک و باوکەکە هاوشێوە بوو.

توێژەران ئاماژەیان بەوە کردووە کە کاریگەرییەکان “کەم بوون بە بەراورد بە دابەزینی گشتی بە تێپەڕبوونی کات”.

شیکاریی کاترین وۆڵف و تیمەکەی دەریانخستووە کە دابەزینی توانا دەروونییەکانی دایک و باوک خێراترە ئەگەر چەند کوڕێکیان هەبێت، بە بەراورد بەو باوکانەی کە تەنها کچیان هەبووە.

سەرچاوە: دەیلی مەیل

بابەتی پێشتر

ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی: دەردانی دوانە ئۆكسیدی كاربۆن لە 2025دا دەگاتە ترۆپك

بابەتی دواتر

زانكۆی هەڵەبجە لەبارەی خولێكی سەنتەری یەكسانیی جێندەری روونكردنەوە دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share