دۆناڵد ترەمپ کێیە؟

دۆناڵد جۆن ترەمپ، لە 14ی حوزەیرانی 1946 لەدایکبووە، سیاسەتمەدارێکی ئەمریکییە و لە ساڵی 2017 تا 2021 45ەمین سەرۆکی ئەمریکا بووە، پێش ئەوەی بچێتە ناو سیاسەتەوە، بازرگان بووە و خاوەنی چەندین کۆمپانیایە.

ترەمپ کوڕی چوارەمی خێزانێکی پێنج منداڵییە، باوکی کە ناوی فرێد ترامپ-ە، یەکێکە لە دەوڵەمەندەکان و خاوەنی چەند کۆمپانیایەکی خانووبەرە بووە لە نیویۆرک.

دۆناڵد ترەمپ، دوای تەواوکردنی خوێندن لە زانکۆی پێنسیلڤانیا لە ساڵی 1968، پەیوەندی بە کۆمپانیایەکی باوکیەوە کرد. لە کۆتاییەکانی نەوەدەکاندا باری دارایی و ناوبانگەکەی بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی، ساڵی 2001 تاوەری نێودەوڵەتیی ترەمپی تەواوکرد کە 72 نهۆمی لەخۆگرتووە و دەکەوێتە بەرامبەر بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان.

لە هەڵبژاردنی 2024ی سەرۆکایەتیی ئەمریکادا بەپێی ئەو ئەنجامانەی بڵاوکرانەوە بووە 47ەمین سەرۆکی وڵاتەکە، لە کاتێکدا لە خولی 45 هەمینی سەرۆکایەتیی ئەمریکادا براوە بوو، پاشان لە خولی 46 هەمیندا دۆڕاوە و جارێکی دیکە بۆ خولی 47 خۆی کاندید کردووەتەوە.

بابەتی پێشتر

گەڕانەوەی ترەمپ بۆ سەرۆکایەتیی ئەمریکا رووداوێکی مێژوویی دەبێت

بابەتی دواتر

ترەمپ پێش بوونی بە سەرۆکی ئەمریکا ئەم کارانەی کردووە:

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share