ئەنجومەنی ئاسایش دژی هێرشەكەی توركیا بۆ سەر زاخۆ هاتەدەنگ

ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، دژی هێرشەكەی توركیا بۆ سەر زاخۆ هاتەدەنگ و پشتیوانیی عێراق دەكات.

كاردانەوەكانی هێرشەكەی توركیا بۆ سەر زاخۆ بەردەوامن، لە ڕاگەیەندراوێكدا ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی هێرشەكەی ئیدانەكرد و دەڵێت، “وڵاتانی ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایش سەرەخۆشی و دڵنەوایی خۆیان دەگەیەنن بە كەسوكاری قوربانییەكان و هەردوو حكومەتی عێراق و هەرێمی كوردستان و پشتیوانیی دەسەڵاتدارانی عێراق دەكەن لە لێكۆڵینەوەكانیاندا”.

ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەڵێت، هانی هەموو وڵاتان دەدات چالاكانە هاوكاریی حكومەتی عێراق بكەن بۆ بەهێزكردنی لێكۆڵینەوەكان. هەروەها جەختدەكاتەوە لە پشتیوانیكردنی سەربەخۆیی و سەروەریی عێراق و یەكپارچەیی و سەلامەتیی خاكەكەی و پرۆسەی دیموكراسی و پێشخستنی.

هاوكاتی ڕاگەیەندراوەكەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، وڵاتان لە دژی توركیا پشتیوانیی عێراق دەكەن و ئەوەش بڕیاری عێراق بەهێزدەكات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕوسیا هەڕەشەدەكات: هاككردنی سیستمی مانگە دەستكردەكانمان دەبێتەهۆی هەڵگیرساندنی جەنگ

بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی ئاسمانگەڕیی ڕوسیا دەڵێت، هەوڵدان بۆ هاككردنی سیستمی مانگە دەستكردەكانی ڕوسیا دەبێتەهۆی هەڵگیرساندنی جەنگ. دیمیتری ڕۆگوزین…
Total
0
Share