کۆمەڵێک پەنابەری کورد لەلایەن سەربازانی بولگاریاوە ئەشکەنجە دراون

لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا 35 پەنابەر کە پێکهاتوون لە کورد و عێراقی و ئەفغانی و سوری و پاکستانی، هەوڵیانداوە لە خاکی بولگاریاوە خۆیان بگەیەننە وڵاتێکی ئەوروپی، بەڵام لەلایەن سەربازانی ئەو وڵاتەوە ئەشکەنجەدراون.

بەپێی وتەی پەنابەرەکان کاتێک لەلایەن سەربازانی سەر سنوری بولگاریاوە دەستگیرکراون ئەشکەنجەدراون و هەموو شتێکیان لێسەندراوە.

پەنابەرەکان دەڵێن، “تەواوی ئەو جانتا و موبایل و پارانەی بۆ ڕێگە پێمان بووە دوای ئەشکەنجەدانمان لێمان سەندراوە و بە دەستی خاڵی گەڕێندراوینەتەوە”.

پەنابەرەکان دوای لێسەندنی پێداویستییەکانیان دیپۆرتی وڵاتی تورکیا کراونەتەوە بەبێ هیچ ئاگادار کردنەوە و ڕێککەوتنێک لەگەڵ تورکیا.

ئەو پەنابەرانە ویستوویانە لە بولگاریاوە بگەنە سڕبیا و لەوێوە بگەنە وڵاتی بۆسنە، بەڵام لە ڕێگەدا سەربازە بولگارییەکان دەستگیریان کردوون و پێشیان وتوون، “دوبارە لەم سنورە بتان بینینەوە خراپتر ئەشکەنجەتان دەدەین”.

بابەتی پێشتر

یەكێك لە بریندارەكانی تەقینەوەكەی بەغداد گیانی لەدەستدا

بابەتی دواتر

نرخی نەوتی خاوی برێنت لە خوار 70 دۆلارەوە یاری دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share