نێرگز محەمەدی رەوانەی نەخۆشخانە کرا

نێرگز محەمەد چالاکوانی ئێران و خاوەنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی دوای تێکچوونی دۆخی تەندروستی لە زیندانەوە گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە.

نێرگز محەمەدی ماوەی نۆ هەفتەیە لە زیندان دۆخی تەندروستیی تێكچووە و بە وتەی کەسە نزیکەکانی ناوبراو دۆخی تەندروستیی جێگیر نییە و پێویستی بە چارەسەری درێژخایەن هەیە.

نێرگز محەمەدی چالاکوانێکی سیاسیی ئێرانە و لە ساڵی 2021 ەوە بە 30 مانگ زیندانیکردن سزادراوە و لە چەند رۆژی رابردووشدا بڕیاردرا سزاکەی بۆ شەش مانگی دیکە درێژبکرێتەوە.

لە ساڵی 2023 ناوبراو وەک دووەمین ژنی ئێران خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی پێبەخشرا.

بابەتی پێشتر

کەشناسیی عێراق: بارانبارین دەستپێدەکات و پلەی گەرمی دادەبەزێت

بابەتی دواتر

ئەمشەو خەڵاتی بالۆن دۆر دەبەخشرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share