ئەمشەو خەڵاتی بالۆن دۆر دەبەخشرێت

ئەمشەو ساتەوەختێکی گرنگە بۆ یاریزانان و راهێنەرانی تۆپی پێ و بۆ هەوادارانی ئەم وەرزشە هیچی لەو شەوانە کەمترنییە کە خەڵاتە سینەماییەکانی کان و ئۆسکار بۆ فیلمەکان دەبەخشێت بە سینەماکاران.

کاتژمێر 10:00ی ئەمشەو بە کاتی هەرێمی کوردستان رێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی باڵۆن دۆر بۆ ساڵی 2024 لە پاریس بەڕێوەدەچێت.

هەر ئەمشەو، خەڵاتی باشترین یاریزانی جیهان لەسەر ئاستی ژنان و پیاوان، خەڵاتی باشترین راهێنەری جیهان لەسەر هەردوو ئاستەکە، خەڵاتی باشترین یانە لەسەر هەردوو ئاستەکە، خەڵاتی باشترین یاریزانی لاوی جیهان، خەڵاتی باشترین گۆڵپارێزی جیهان، خەڵاتی گۆڵکاری ساڵ و خەڵاتی کاری مرۆیی دابەشدەکرێن.

بە گوێرەی پێشبینییەکانی وەرزشدۆستان و  میدیاکانی ئیسپانیا ، ڤینیسیوس جونیۆر، هێرشبەری بەڕازیلی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی خەڵاتی باڵۆن دۆری 2024 دەباتەوە و لامین یامال هێرشبەری ئیسپانی یانەی بارسێلۆنا خەڵاتی کۆپا بۆ باشترین یاریزانی لاو بەدەستدەهێنێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share