هێزەکانی ئەمریکا رێوشوێنی توندیان لە بنکەی سەربازیی هەریر لە هەولێر گرتووەتەبەر

سەرچاوەیەکی ئەمنیی ئاگادار بە ماڵپەڕی “بغداد الیوم”ی وتووە، هێزەکانی ئەمریکا رێوشوێنی توندییان لە بنکەی سەربازیی هەریر لە هەولێر گرتووەتەبەر.

سەرچاوەکە باسی لەوەکردووە، دوای هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، هێزەکانی ئەمریکی رێکارەکانیان توند کردووەتەوە.

رێکارەکان بریتین لە، کارپێکردنی سیستمی بەرگری، کارپێکردنی ئاگادارکەرەوەکان، مەشقکردن بۆ چوونە ناو خەندەقەکان، لەگەڵ ئەوەی فڕۆکەیەکی ئەمریکی بەسەر ئاسمانی سووریادا فڕیوە بە ئاڕاستەی شاری دهۆک.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە بنکە سەربازییەکانی هەریر و عەین ئەسەد قەدەغەی فڕین جێبەجێکراوە کە تا ئێستاش بەردەوامی هەیە ئەوەش وەک ئامادەکاریی بۆ هەر ئەگرێکی هێرشکردنە سەریان.

بابەتی پێشتر

نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست: حکومەت یاری بە هەستی مامۆستایانی گرێبەست کرد

بابەتی دواتر

بە هۆکاری ئاگرکەوتنەوە کەسێک دەستگیرکرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share